ئاوی بەنداوەکان کەمی کردووە و سیاسەتی ئێران هۆکارێکیەتی

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە ئاستی ئاوی بەنداوەکان کەمیکردووە و ئێرانیش ئاوی سیروان دەگرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، ئەکرەم ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکیدا لە یەکێک لە میدیاکانی باشوری کوردستاندا ئاماژەی بەوەداوە ئاستی ئاوی بەنداوەکان کەمی کردووە، هۆکارەکەشی کەمی باران و گرتنەوەی ئاوی سیروانە لەلایەن ئێرانەوە.

 

ئەکرەم ئەحمەد خستیەڕوو کە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەراود بە ساڵی ڕابردوو ١٢.٥ مەتر کەمی کردووە، هۆکارەکانیشی کەمی باران و وشکە ساڵییە، هەروەها بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتانی دراوسێ ئاوی ڕووبارەکان دەگرنەوە و ئاوی ڕووباری سیروانیش بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە لەلایەن ئێرانەوە کەمی کردووە، لەکاتێکدا ئەو ڕووبارە ٪٧٥ی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان پێکدەهێنێت.

 

ئەو بەڕێوەبەرە باسی لەوەشکرد کە ١٧ بەنداوی نوێ بەهۆی قەیرانی داراییەوە تەواو نەکراوە و کارەکانیان وەستاون، کە ئەم بەنداوانە دەیانتوانی تا ڕادەیەک کەم ئاوی کەمبکەنەوە.

 

ت.پ