یادی ٣٣ ساڵەی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی کرایەوە
ئەمڕۆ ٣٣ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر یەکەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفال، لە یادی ئەم ڕۆژەشدا تاجەگووڵینە لەسەر مەزاری ئەنفالکراوان داندرا.
ناوەندی هەواڵ
شاڵاوی ئەنفال، یەکێکەی دیکەیە لەو جینۆسایدانەی بەسەر گەلی کورددا هاتووە، بە هەشت قۆناغی جیاواز لە ٢٣/٢/١٩٨٨ تا ٦/٩/١٩٨٨ بەردەوام بوو، کە زیاتر لە ١٨٢ هەزار هاوڵاتی مەدەنی ئەنفال کران.
یەکەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفال لە دوکان و دۆڵی جافایەتییەوە دەستی پێکرد، بۆ ئەو یادەش ئەمڕۆ لە لایەن پارێزگاری سلێمانییەوە لە مەزاری ئەنفالکراوانی دۆڵی جافایەتی یادی کرایەوە و تاجەگوڵینە لەسەر مەزارەکە دانرا.
شاڵاوی ئەنفال لە ناوچەی دۆڵی جافایەتی و دوکانەوە بە سەرپەشتی عەلی کیمیایی دەستی پێکرد، بە ئەنفالکردنی ناوچەی بادینان کۆتایی هات، کە ٪٩٠ گوندەکانی باشوری کوردستان خاپوور کران، زیاتر لە ١٥ ملیۆن مین چێندران، هەروەها ملیۆن و نیوێک هاوڵاتی بۆ ئۆردوگا زۆرە ملێیەکان گوێزرانەوە، نزیکەی ٪١٠ کوردی باشوری کوردستان ئەنفالکران.
ت.پ