ڕووکەن باگۆک: بوونی کەسێتی ئازادمان لە ناو پەکەکەدا بونیادنا
ڕووکەن باگۆک ئاماژەی بەوەدا پەکەکە ئیرادەیەکی مەزنی بە هەمووان و بە تایبەتی بە ژنان و گەنجان بەخشی، پەکەکە لە ماوەی ٥٢ ساڵ تێکۆشاندا مێژووی نووسییەوە.

ناوەندی هەواڵ
ڕووکەن باگۆک،لە ئەندامانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە ئاماژەی بەوەدا لە پڕۆسەی گۆڕین و گۆڕانکارییدا ڕێکخستنی کۆمەڵگە، ژنان و گەنجان بنەمای سەرەکی دەبێت، سەرنجی خستەسەر ئامانجی بنەڕەتییان لە سەردەمی نوێی کۆمەڵگەی دیموکراتییداک و ئاماژەی بەوەدا ئامانجی سەرەکییان لە سەردەمی نوێدا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.
هەڵسەنگاندنەکانی خەباتکاری گەنج ڕووکەن باگۆک بەمجۆرەیە:
سەرەتا کۆنگرەی ١٢هەمین لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. لە کەسێتی هەڤاڵ فواد و هەڤاڵ ڕەزادا هەموو شەهیدانی شۆڕش یاد دەکەمەوە. جارێکی دیکە بەڵێن دەدەینەوە درێژە بە ڕێگەیان دەدەین و تاوەکو شایەنی ئەوان بین. کۆنگرەی ١٢هەمین لەسەر بنەمای دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا. ئەمەش جیهانیبوونی گەنجانی ئاپۆیی بە ڕێبەر ئاپۆ نیشان دا. چۆن هەر دێڕێکی ڕێبەرێتی وەک ڕێنمایەکی بنەڕەتی وەردەگرین، لەم کۆنگرەدا نیشان درا. هەروەها لەم کۆنگرەدا بابەتی سەرەکی ڕەخنەداین ئەوە بوو کە دەبوو لەم کۆنگرەی ١٢یەدا ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتیمان بە دی هێنابایە. دەبێت ئەمساڵ بێگومان ئازادی جەستەیی رێبەرەکەمان بە دی بێنین. ڕێبەرێتی هەمووشتێکە بۆمان. لەم پڕۆسەی گۆڕین و گۆڕانکارییەدا، بەو تێکۆشانەی خستوومانەتە پێش خۆمان بێگومان ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتییمان بە دی دێنین و ڕێبەرێتییمان دەبینینەوە. بە جۆش و خرۆشەوە کۆنگرەمان ئەنجام دا. هەموو ئەو بڕیار و گفتوگۆیانەی ئەنجام درا، بەم جۆش و خرۆشە بوون.
لە پڕۆسەی نوێدا دەبێت لەگەڵ ڕێبەرێتی کار و تێکۆشان ئەنجام بدەین، ئەمەش جۆش و خرۆشێکی مەزن بونیات دەنێت.
پەکەکە بۆ هەموو گەلەکەمان، ژنان و گەنجان ئیرادەیەکی زۆر مەزنی ئافراند. پەکەکە لە ماوەی ٥٢ ساڵ تێکۆشاندا بەهای زۆری ئافراند، بەهای کۆمەڵگەیی، کەلتووری، ئەخلاقی و ویژدانی ئافراند.
لە پڕۆسەی نوێدا بە میراتی پەکەکە و ڕۆحی هاوڕێیانی شەهیدانەوە هەنگاودەنێین. لە ٤ی نیسان لە ڕێپێوانی ئاماردا ڕێبەرێتی دیدگای پڕۆسەی نوێ بە گەنجان بەخشی، پێی گوتین؛ پێویستە لە هەموو شوێنێک خۆتان ڕێکخستن بکەن و هەمووکەسێک بە ڕێکخستن بکەن. ئەمەش وەک ڕێنماییەکی بنەڕەتی وەردەگرین بۆ ئەوەی لە پڕۆسەی نوێدا ڕێکخستنی کۆمەڵگە، ڕێکخستنی ژنان و گەنجان بکەینە بنەمای هەموو کار و تێکۆشانەکانمان. دەبێت هەموو گەنجانی وڵاتپارێزی ئاپۆیی، سۆسیالیست و ئەنتەرناسیۆنالیست ئەو پڕۆسەی کە لە پێشمان بەمجۆرە هەڵسەگاندنی بۆ بکەن، پەکەکە لە ماوەی تێکۆشانی ٥٢ ساڵدا سەرکەوتنی زۆر مەزنی ئافراند. لە هەموو ڕێپێوان و هەنگاوێکیدا کورد کە وەک مردو دەبینرا، سەرلەنوێ زیندوی کردەوە.
لەوکاتانەدا ژنان نەیاندەتوانی قسە بکەن، ئیرادەیەکی گەورەی بونیاتنا. ئێمە وەک ژنانی گەنج چۆن گوزارشت لە خۆمان دەکەین، ئیرادەیەکی چۆنین، چۆن پاراستنی جەوهەرییمان پەرەپێدەدەین، واتا لەم بوارەدا هەموومان بوونی خۆمان لەناو پەکەکەدا بینیەوە. ئەوەی لە پڕۆسەی داهاتوودا دەکەوێتە ئەستۆمان، هەموو هەنگاوەکان بۆ ئازادی کۆمەڵگە دەنێین. پەکەکە لە جیهاندا ئایدۆلۆژیای خۆی بە کۆمەڵگەیی کرد. میرات و یادەوەرییەکی مەزنی بۆ هەموو ژنان و گەنجان بونیاتنا. بەم بیر و باوەڕە ڕێپێوان دەکەین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.
خاوەندارێتی لەو میراتە دەکەین کە بۆمان جێماوە. نوێبوونەوەی لە کەسێتی خۆماندا بونیا دەنێین. بەم ئارەزووە لە هەموو شوێنێک خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین. ئەمەش بۆ ئێمە پرسی زۆر بنەڕەتی و گرنگە. بێگومان هەموو شتێک بە کۆتایهێنان بەوکارانەی کە بە ناوی پەکەکەوە دەکران کۆتایی نایەت، لە ئەنجامدا میراتێکی زۆر گەورەی بۆ بونیاتناوین. بۆ ئەو پڕۆسەیەی لەپێشماندایە، بۆ گەنجان بەگشتی دەتوانین ئەمە بڵێین نوێبوونەوە لە خۆتاندا دروست بکەن، کار و تێکۆشان زیاتر ئەنجام بدەن، بە ڕاستی لە ڕێبەرێتی تێبگەن و بە دروستی بخوێنینەوە و بە شێوەیەکی دروست بەشداری بین. بەمەش دەتوانین ئازادی بەدەست بهێنین. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە لە ڕێبەرێتی و هەموو گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووکەسێک دەخوازین.