تەژەئا بۆ 'رێپێوانی ئاشتی کۆمەڵایەتی' بانگەوزی ژنان دەکات

تەژەئا دەڵێت: ژنان بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و چارەسەری دیموکراسی ڕێپێوان دەکەن، بۆ ئەم مەبەستە داوای بەشداریکردنی لەو ڕێپێوانە کرد کە لە ٣١ی ئایار بە بەشداری هەزاران ژن لە ئامەد بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی سەبارەت بەو ڕێپێوانە بڵاوکردەوە کە ڕۆژی ٣١ی ئایار کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە ئامەد لەلایەن هەزاران ژنەوە بەڕێوەدەچێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەناونیشانی "رێپێوانی ژنان بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و چارەسەرێکی دیموکراتی" هاتووە: ئێمەی ژنان کە تێکۆشان بۆ ژیانێکی بێ شەڕ، بێ ئیستغلال، ژیانێکی یەکسان و دادپەروەری دەکەین، بریکاری بونیادنانی چارەسەرێکی دیموکراسیین بۆ پرسی کورد.

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوابەدوای بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا، دەرگاکانی ئاشتییەکی شکۆمەندانە لە وڵاتەکەماندا کرایەوە.

 

داوای بەرزکردنەوەی تێکۆشان دەکەین

ئێمە دەزانین کە کۆمەڵگەی دیموکراتیک ژیانێکی سۆسیالیستی یەکسان و ئازادە، ئێمە بونیادنەری ئەم ژیانەین. هەر لەبەر ئەم هۆکارە؛ ئێمە بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و چارەسەری دیموکراسی ڕێپێوان دەکەین! داوا لە هەموو ژنانی چالاکوان، فێمینیستەکان، ئیکۆلۆژیستەکان، ژنانی گەنج، ڕۆشنبیران و هونەرمەندان دەکەین کە پارێزەری مافەکانن، ژنانی نەتەوە و باوەڕە جیاوازەکان ڕێپێوان بکەن بۆ بەرگریکردن لە ژیانێکی ئازاد و یەکسان.

 

دەزانین کە ئێمەی ژنان هێزی گۆڕانکارین لە ژیاندا، ئێمە دەزانین تا کۆمەڵگە ئازاد نەبێت ژن ئازاد نابێت، هەر شتێک دەتوانێت ڕووبدات، ئەگەر ئێمە بمانەوێت، با هەموومان پێکەوە لە ٣١ی ئایار کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە ئامەد، بەڵێنمان بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بەرز بکەینەوە.