لە هەفتەی ٦٩دا سێ زیندان بەشداری هەڵمەتی"سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" دەکەن
کامپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" فراوانتر بووە بۆ ٦٩هەمین هەفتەی لەسەریەک، دوای ئەوەی زیندانەکانی مەهاباد، بۆکان و یاسوج پەیوەست بوون بەو هەڵمەتەوە، فراوانتر بووە و ٤٤ زیندانی لەخۆگرتووە.

ناوەندی هەواڵ
زیندانیانی پەیوەست بە هەڵمەتی "سێشەمان نا بۆ لەسێدارەدان" نیگەرانی خۆیان لە زیادبوونی شەپۆلی لەسێدارەکان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەربڕی، داوایان لە هەموو لایەک کرد کە بە هەموو شێوەیەک دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەم سزایە نامرۆڤانەیە.
زیندانەکانی ئێران لەوان ئەوانەی لە مەهاباد، بۆکان و یاسوج کە پەیوەست بوون بە هەڵمەتی "سێشەمان نا بۆ لەسێدارەدان" ٢٠ی ئایار، بۆ ٦٩هەمین هەفتەی لەسەریەک، لە ٤٤ زیندان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
ئەو دەستبەسەرکراوانەی پەیوەست بوون بە کامپەینە، ڕاگەیاندراوێکیان پشتڕاست کردەوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا ١٢٩ کەس لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە سێدارە دراون، کە چواریان ژن بوون. ئەوان داوایان لە هەموو ئێرانییەکان و بەتایبەت گەنجان کرد کە لە هەموو کوچە و کۆڵانێکدا دەنگیان بەرز بکەنەوە لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەم سزا نامرۆڤانەیە و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لەم تەڤگەرە بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چوارچێوەیەکدا کە وڵات ڕووبەڕووی گەندەڵی سیستماتیکی و ناکارامەیی قەوارەی پاوانخوازی دەسەڵاتدار بووەتەوە، ژیانی هاوڵاتیانی پەکخستووە، لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا بێبەشیانی کردووە، دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی نامرۆڤانە، بە ڕوونی لەلایەن حکومەتەوە ڕاوێژی بۆ کراوە، نەوەستاوە، بەڵکو تەنانەت زیادیکردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران بە بەردەوامی ڕەتیدەکەنەوە ئاماری ورد سەبارەت بە ژمارەی زیندانیان و لەسێدارەکان بخاتەڕوو. بەڵام بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەست کامپینەکە کەوتوون، لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٢٩ کەس لەسێدارە دراون کە چواریان ژن بوون. تەنها لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٢٥ زیندانی لە زیندانەکانی مەلایار و ئەدیلئاباد لە شیراز بە هەڵواسینی لەسێدارە دراون کە دوو منداڵیان هەبووە. ئەم ڕێوشوێنە بەبێ هیچ دوودڵییەک لە لایەن ڕای گشتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤەوە ئەنجامدرا و لە "مافی ژیان" بێبەش کران.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە،کە لە بەرامبەر ئەم توندوتیژی و پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی ژیان، ئێمە شاهیدی پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی کەسوکاری زیندانیانی سزای لەسێدارەدان و پشتیوانی بەرفراوان بۆ ئەم هەڵمەتە لەلایەن گەنجانەوە لە شارە جیاوازەکان. ئەم پشتیوانییە لەڕێگەی دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتی جۆراوجۆرەکانەوە ڕەهەندێکی فراوانتری بەدەستهێناوە.
ڕوونیکردەوە، وەک ئەندامانی کامپەینەکە، سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە پاڵپشتی هەڵمەتی "سێشەمان نا بۆ لەسێدارەدان" دەکەن. وتی: داوا لە هەموو هاوڵاتیان و بەتایبەت گەنجان دەکەین کە لە هەموو کوچە و کۆڵانێکدا دەنگی ناڕەزایی خۆیان بەرز بکەنەوە بەرامبەر بەم سزا نامرۆڤانەیە، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی ئەم توڤگەرە بکەن. هاوکات داوا لە هەموو نەیارانی سزای لەسێدارەدان دەکەین لەگەڵ کەسوکاری ئەو کەسانەی داوای دادپەروەری دەکەن بوەستن و لە ناڕەزایەتییەکاندا بە تەنیا جێیان نەهێڵن.
ئاماژە بەوە کراوە کە هەفتەی ڕابردوو بە دەستپێشخەریی چالاکوانان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، هاودەنگییەکی بەرفراوان لەگەڵ هەڵمەتەکەدا پێکهێنرا. سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان ئاراستەی هەموو ئەو کەس و دامەزراوە و لایەن و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنی و مافی مرۆڤانە دەکەین کە بەشداریان لەم تەڤگەرە کۆمەڵایەتیەی کردووە".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، دەستبەسەرکراوانی زیندانەکانی مەهاباد، بۆکان و یاسوج، پەیوەست بوونیان بەو هەڵمەتە ڕاگەیاند کە لەم هەفتەیەوە دەستپێدەکات، جەختیان لەوە کردەوە کە هەموو سێشەممەیەک مانگرتن لە خواردن دەگرن.
بە پەیوەستبوونی ئەم سێ زیندانە بە مانگرتنەکەوە، ژمارەی زیندانەکانی بەشداربوو لەو هەڵمەتەدا بۆ ٤٤ زیندان بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی زیندانیانی ٤٤ زیندانی دواتر بۆ ٦٩یەمین هەفتەی لەسەریەک دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن. لە نێو زیندانەکانی بەشدار لە مانگرتنەکەدا بریتین لە ( زیندانی ئێڤین، بەندی ژنان ٤-٨، زیندانی قەزل حسار، یەکەکانی ٣-٤، زیندانی ناوەندی کەرەج، زیندانی تارانی گەورە، خورین ڤارامین، جۆبیندار قەزوین، ئەراک، خرم ئاباد، ئەسەد ئاباد ئیسفەهان)، چەندین زیندانی دیکە.