لە دهۆک لە ڕووداوێکی تەقەکردندا ژنێک برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردن خوشک و برایەک بریندار بوون، تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە و بریندارەکانیش لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک سەبارەت بە ڕووداوێکی تەقەکردن و برینداربوونی خوشك و برایەك ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: شەوی ڕابردوو لە پارێزگای دهۆک لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردندا خوشک و برایەک بریندار بوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە،ژنە بریندارەکە تەمەنی ٢٩ ساڵەو لە ئێستادا ژێر چاودێری پزیشكیدایە.

 

باس لەوەشکراوە، لەدوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون تۆمەتبارەک دەستگیر کراوە.

 

 لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ۱۰ ژن لە باشووری کوردستان کوژراون و ٩ ژنی دیكەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.