دانیشتنێکی دیالۆگ سەبارەت بە بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەچوو

ناوەندی زانیاری لە بەغدا دانیشتنێکی دیالۆگی لەگەڵ چالاکوانانی مەدەنی و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو ئەنجامدا، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە پۆستە بڕیاردانی سیاسی و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لەڕێگەی هەمووارکردنەوەی یاساکان و زیادکردکردنی هۆشیاری سیاسی.

نور مەرسومی

 

عێراق-لە دانیشتنی دیالۆگدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، باس لە ئاڵەنگارییەکانی بەردەم ژنان کرا لە پرۆسەی سیاسیدا، بە گرنگیدان بە بەهێزکردنیان لە ڕووی سیاسییەوە، هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لە مافەکانیان بۆ بەشداریکردن لە سیاسەتدا.

 

بەشداری ژنان لە سیاسەتدا لە عێراقدا هێشتا سنووردارە، چونکە ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری دەبنەوە کە ڕێگرن لە دەستڕاگەیشتنیان بە پۆستە بڕیاردەرەکان زەحمەتە بۆ بەدەستهێنانی ئامادەیییەکی بەهێز لە گۆڕەپانی سیاسیدا. بەڵام هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆیان بە هەموارکردنەوەی یاساکان و زیادکردنی هۆشیاری سیاسی. دوێنێ ١٩ی ئایار، ناوەندی زانیاری لە بەغدا، دانیشتنێکی دایالۆگی سازکرد، بە بەشداری ژمارەیەک لە ژنە چالاکوانانی مەدەنی و هەندێک ڕووخساری نوێ کە خەریکە خۆیان بۆ خولی داهاتوو کاندید دەکەن، بۆ ئەوەی ئامادەیی و دەسەڵاتی ژنان لە بڕیاردان نیشان بدەن.

 

 بەرا مەحمود ئارکی، ڕێکخەری پڕۆژەی "ژن بۆ دیموکراتی" لە ناوەندی زانیاری بۆ لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان ڕایگەیاند، دانیشتنەکەی ئەمڕۆمان تایبەتە بە بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، لە نێوان مۆدێرنیزاسیۆن و تەحەددیاتەکاندا،لە ڕێگەی ئەوەوە ئامانجمان بەهێزکردنی ژنانە لە ڕووی سیاسییەوە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە تیشکیان لەم جۆرە دانیشتنە دیالۆگەدا لەسەر بەشداری ژنانە لە سیاسەتدا، بەو پێیەی یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی تایبەت بە ژنان، دەبێت دەنگیان هەبێت لە پرۆسەی سیاسی داهاتوودا وەک دەنگدەر و بەرپرسی هەڵبژێردراو، ئێمە سەرنجمان لەسەر نوێکردنەوەی کارتی هەڵبژاردن بوو، هیوادارین ژنان جێگەی شایستەی خۆیان بگرن، تەنها ژمارە نەبن، بەڵکو نوێنەرایەتی دەنگی ژنان بکەن.

 

پێویستی بەشداری ژنان لە پرۆسەکانی هەڵبژاردندا

روا خەلەف، داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ وتی: ئامانجمان لەگەڵ ئەم خولەدا، سەرقاڵکردنی ژنانە لە بابەتە سیاسییەکان و ئەو جۆرە بەشدارییە سیاسیانەی کە بە دەرکردنی کارتی بایۆمەتری دەستپێدەکات، بە بەشداریکردن لەناو پارتە سیاسییەکاندا کۆتایی دێت. هاوکات ئامانجمان هۆشیارکردنەوەی زیاترە لە پێویستی بەشداریی هەڵبژاردن و هاندانی ژنان بۆ هەنگاوێک بۆ پێشەوە لە بەشداریی سیاسیدا، ئەم خولە بەردەوامە، لەلایەن چەندین ڕێکخراوەوە سپۆنسەر کراوە، لەوانە ناوەندی زانیاری بۆ خولی پەروەردەی و گەشەپێدان. ئەمانە هەنگاوی گرنگن بۆ هاندانی ژنان، بڕیاردان بۆ بەشداریکردنی سیاسی، چ ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ.

 

سرور جەعفەر خەفاجی، ئەندازیاری ڕاوێژکار و ڕاوێژکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان ڕایگەیاند، وەک ژنان بوونی ئێمە بڕیاری ئێمەیە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و ئاگاداربوون لە ڕۆڵی ژنان لە پرۆسەی سیاسیدا.

 

بەسما ئەحمەد جەبوری، فەرمانبەر لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، وتی: ئامادەبوونم ئەمڕۆ لەم خولەدا بۆ پشتگیریکردنە لە ڕۆڵی ژنان لە هەڵبژاردنەکان، فراوانکردنی زانیاریەکانم و هاوبەشکردنی بۆچوونی خۆم.

ڕۆڵی ژنان لە پەرلەماندا بە تەواوی پەراوێزخراوە، لە کاتێکدا ئەوان ئامادەبوونیان هەیە، بەڵام تەنها ٢٥%ی کۆی گشتی پێکدەهێنێت. بۆیە پێویستە زانیارییەکانمان بەرز بکەینەوە، پاڵپشتیمان بۆ ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا زیاد بکەین.

 

ڕۆڵی ژنان لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگەدا

ئینتیسار میالی ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ژنانەی لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا کاردەکەن خاوەنی هۆشیاری سیاسین و بەشدارن لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و ژنان سەبارەت بە مافەکانیان بۆ بەشداریکردن لە سیاسەتدا، ژنان مافی بەشداریکردنیان لە سیاسەتدا هەیە بەهۆی گرنگییەکەی لە بەدیهێنانی دادپەروەری و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی سیاسی هاوسەنگ.

 

دووپاتیشی کردەوە کە دەبێت پاڵپشتی ژنان بکرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دروست بەشداری لە سیاسەتدا بکەن، چونکە ژنان هاوبەشن لە هەڵبژاردندا کاتێک هەلومەرجی گونجاو و هەلی فراوانتریان بۆ ڕەخسێنرێت. ئەمە لە یاسای هەڵبژاردن و یاسای پارتە سیاسییەکان، و هەموارەکانییەوە دەست پێدەکات. هەروەها پێویستە بلۆکە سیاسییەکان و پارتەکان و هاوپەیمانییەکان بەشێوەیەکی شیاو پشتیوانی بەشداری ژنان بکەن، پاڵپشتی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیان بۆ ژنان بکەن و پاڵپشتی دارایی و هەلومەرجەکان ئامادە بکەن، ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری و نەریت و میراس و کاریگەریی خێڵەکە ببنەوە کە ئەمە لە بەرامبەردا ڕێگری دەکات لە بەشداری سیاسی ژنان.

 

ژنانی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی لێهاتوویی و تواناکانیان ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە سیاسەتدا، جا چ لە شوێنی کاردا بێت، چ لە ڕووی ئەکادیمییەوە، یان تەنانەت لەناو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکاندا. بەڵام ئەوەی پێویستە قبوڵکردنی ئەو ژنانە وەک هاوبەشی کارا لە پرۆسەی سیاسیدا.