تەژەئا:٣ی ئایار وەک ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاند
تەڤگەری ژنانی ئازاد ڕۆژی ٣ی ئایار "ڕۆژی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان"ی ڕاگەیاند، جەختی لەوە کردەوە کە ژنان لە ژێر دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی بۆ ژنان" بڕژێنە سەر شەقامەکان.

ئامەد-ئارەزو کەرامانی، ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد جەختی کردەوە کە ژنان بەردەوام لەلایەن حکومەتەوە دەکرێنە ئامانج، کە لەڕێگەی ژنانەوە هەوڵدەدات کۆمەڵگەیەکی بێ ئەخلاقی دروست بکات.
تەڤگەری ژنانی ئازاد لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەرێکی سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، بە بەشداری ئەندامانی تەڤگەرەکە، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، و پارتی یەکسانی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی)، بۆنەیەکی سازکرد.
لە پەراوێزی چالاکییەکەدا، ئارەزو کەرامانی، چالاکوانی تەژەئا ڕایگەیاند کە ٣ی ئایار وەک "ڕۆژی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان" ڕاگەیەندراوە، دووپاتیکردەوە کە چالاکیی و بۆنە ڕێکدەخەن بۆ داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان بەردەوام لەلایەن حکومەتەوە دەکرێنە ئامانج، دەڵێت "حکومەت هەمیشە هەوڵدەدات لەڕێگەی ئەو ژنانەی دەیکاتە ئامانج کۆمەڵگەیەکی بێ ئەخلاقی دروست بکات، هەروەها سیاسەتی جەنگی خۆی لەدژی ئەوان جێبەجێ دەکات، بۆیە دەبێت سەرنجمان لەسەر سیاسەتی جەنگی خۆی بێت".
ڕوونی کردەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاندووە کە کوشتنی منداڵەکە نارین گوران لە ئەنجامی نەبوونی کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراوەوە بووە و ئەم ڕووداوە لە ڕاستیدا بەکارهێنانی دەوڵەتی بووە، دەڵێت: پێویستە لە دژی شەڕ و دۆسیەکان بوەستینەوە، ئەوەی لە شەڕ و ئاشتیدا دەیکەین ڕوونە، ژنان پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە دەکەن بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتی، بۆیە دەبێت بەو ئاراستەیە کاربکەین بۆ چارەسەرکردنی هەموو دۆسیەکانی پەیوەست بە ژنان، وەک ژنان لە تەڤگەری ژنانی ئازاد، ڕۆژی ٣ی ئایار وەک ڕۆژی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیاری دەکەین، بۆیە لە ژێر دروشمی 'ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادیی ژنانە' دەچینە سەر شەقامەکان و داوای ئازادی جەستەیی ئەو دەکەین".