بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن لە قووڵبوونەوەی توندوتیژی تائیفی لە سووریا
لە نێوان ئەو گۆڕانکارییە ئاڵۆزە سیاسی و سەربازییانەی کە سووریا بەسەریدا دێت،وڵاتەکە شاهیدی چەندین ململانێ و دەستێوەردانی دەرەکی بووە کە دۆخەکەی زیاتر ئاڵۆزتر کردووە و ئایندەی ناڕوونی هێشتۆتەوە.

ناوەندی هەواڵ- لە دیمەنێکی دووبارەبووەوەدا، قەیرانە ئاسایشی و سیاسییەکان لە سووریا بەرەو هەڵکشان دەچن، ئەمە لە کاتێکدایە کە هۆشدارییەکان لە بڵاوبوونەوەی ململانێی تائیفی و تێوەگلانی یاریزانانی ناوچەکە لەو گرژییەدا، قووڵبوونەوەی دووبەرەکی و هەڕەشەی داکشانی وڵات بۆ ناو تاڵاوێک کە هەمووان دەتوانن باجەکەی بدەن.
شەڕی ناوخۆ داهاتووی سووریا دەخاتە مەترسییەوە
دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادان لە نێوان گروپەکانی دروز و هێزەکانی هەتەشە ڕوویدا، پێش ئەوەی ڕێککەوتنی سەرەتایی ئاگربەست بکرێت، لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کەمکردنەوەی دۆخەکە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانەکە پێکهێنرا، دەیان کەس کوژران و برینداربوون.
هۆشدارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا
کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا شەممە ٣ی ئایار هۆشداری دا کە پەرەسەندنی ئەم دواییەی توندوتیژی و پێکدادانی کوشندە لەگەڵ ڕەهەندە تائیفیەکان لە نزیک دیمەشق، لە ڕادەبەدەر جێگەی نیگەرانییە بۆ ڕێبازی سووریا بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام و ڕێزگرتن لە مافەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڵاوبوونەوەی هاندانی جیاکاری و قسەی ڕق و کینە، لەوانەش لە سۆشیال میدیا، سووتەمەنی توندوتیژییە و هەڕەشە لە یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی ناسکی سووریا دەکات، داوای لە هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پەرەسەندنی ئێستا کرد کە دەستبەجێ شەڕەکان ڕابگرن، هەموو ئامرازەکانی بەردەست بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی و بەشداریکردن لە گفتوگۆدا بگەڕێن، پێویستە بنەڕەتی بدرێت بە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان و ڕێگریکردن لە ئاوارەبوونی زیاتر.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە ١٠٠ کەس لە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییە لە چەند ناوچەیەکی سووریا بەتایبەتی جرمانە و ئەشرەفیە سەحنایە کوژراون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی جگە لە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لە شەڕەکەدا کە درێژبووەوە بۆ پارێزگای سوەیدا.