تەژەکە-ئەوروپا: ٨ـی ئادار لە گۆڕەپانەکاندا دەبین
تەژەکە-ئەوروپا دەلێت: ٨ـی ئادار بە ڕەنگ، جۆش و خرۆش و درووشمی ‘کاتی ژنە’وە لە گۆڕەپانەکان دەبین، زۆر هۆکار و ئامانجمان بۆ تێکۆشان هەیە و مکوڕین لەسەر ئەوەی کە ببینە ڕێبوار و داهێنەری ئەم ڕێگەیە دژی هەموو جۆرە زیهنییەتێک کە سنووردارمان دەکات.
ناوەندی هەواڵ
تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا "تەژەکە-ئە"، بە بۆنەی ٨ـی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕزگاریان ببێت لە قەیرانی مۆدێرنیتەی کاپیتاڵیست، لە دژی شەڕ باوەڕی خۆیان بۆ ئازادی، ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەپارێزن و بەرگری دەکەن، هەورەها سەرچاوەی ئەم باوەڕە بریتییە لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ.
ئاماژە بەوەشکراوە، ٨ـی ئادار بە ساڵێکی نوێی تێکۆشان دەزانین، زۆر هۆکار و ئامانجمان بۆ تێکۆشان هەیە، بێگومان مکوڕین لەسەر ئەوەی کە ببینە ڕێبوار و داهێنەرانی ئەم ڕێگەیە، دژی هەموو جۆرە زیهنییەتێک کە سنووردارمان دەکات، پەرە بە یەکێتیی نەتەوەیی دەدەین.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، یادی هەموو ئەو هاوڕێیانەمان زیندوو ڕادەگرین، کە لە تێکۆشانی نیو سەدەی ڕابردوودا شەهید بوون و لە ئازاری دایکان کەمدەکەینەوە، ئەو کەسانە لە خاکەکەمان دەکەینە دەرەوە، کە خوشکەکانمانیان لە بازاڕی کۆیلایەتی فرۆشتووە و بەرگەی کەزی و بوونی ئێمە ناگرن و لێپرسینەوە لەو چەتانە دەکەین، کە گەنجەکانمانیان ئالوودەی کاری دوور لە بەها کۆمەڵایەتییەکان کردووە.
لە کۆتاییدا هاتووە، ٨ـی ئادار بە ڕەنگ، جۆش و خرۆش و درووشمی ‘کات کاتی ژنە’ـوە لە گۆڕەپانەکان دەبین، بانگەواز لە گەل و دۆستانمان دەکەین کە لە هەموو شوێنێک بانگەشە، بڕیارداری و جۆش و خرۆش فراوان بکەن و بەشداری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوادا بکەن.
ژن، ژیان، ئازادی!