شنۆ میهرپەروەر: یەکگرتن لە ئێستادا بژاردە نییەو پێویستیەکی نەتەوەییە
شنۆ میهرپەروەر، ڕاگەیاندنکار دەڵێت: ژینا ئەمینی سەرەتای شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی بوو، دروشمی مەرگ لەسەرگۆڕی ژینا بۆ خامنەیی وترایەوە، یەکگرتن لە ئێستادا بژاردە نییە و پێویستیە کی نەتەوەییە.
شیا کۆیى
کۆیە- یەکگرتنی پێنج هێزی سیاسی، گرنگی و سەنگی خۆی هەیە لەم کاتەدا، یەکگرتنی پێنج هێزی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بریتی بوون لە پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان "پژاک"، پارتی ئازادیی کوردستان "پاک"، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. گەیشتن بە یەکگرتنێکی سیاسیی و بەرنامەیەکی هاوبەشی کاری پێکەوەیی لە داهاتووی ئێراندا، ئەمە وادەکات لە داهاتوودا حزبەکان لە ڕۆژهەڵات لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا یەک هەڵوێست و یەک دیدگای هاوبەشیان هەبێت،
شنۆ میهرپەروەر، ڕاگەیاندنکار سەبارەت بەم پرسەو گرنگى یەکگرتنى پێنج حزبە کوردیەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێکهێنانی هاوپەیمانی هەڵسەنگاندنی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
" لە ڕۆژهەڵات خەبات تەنیا سیاسی نیە بۆ کورد خەبات واتە کەرامەت و مافی ژیانێکی سەربەرزانە"
شنۆ میهرپەروەر وتی: یەکگرتنی پێنج حزبی کوردی لە ڕۆژهەڵاتدا کاریگەری گرنگی هەیە بەتایبەت لە ئێستادا ولەو کاتە هەستیارەدا، یەکگرتن تەنیا بژاردەیەک نیە بەڵکو پێویسیەکی نەتەوەییە، پێشتر بینیمان لەکاتی هێرشەکان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و ڕژێمی ئێران هێرشەکانی بۆسەر ناوچە کوردستانیەکان لە ڕۆژهەڵات ، هەموو کورد بەیەک دەنگی یەکیان گرت، هاودڵیەکی درووست کرد بۆیە کوردستان هەمیشە قوربانی بۆ ئازادی داوە لە ڕاردوو و لە ئێستاشدا، وهەمیشە ئازاد خەونمانە، لە ڕۆژهەڵات خەبات تەنیا سیاسی نیە بۆ کورد خەبات واتە کەرامەت و مافی ژیانێکی سەربەرزانە و یەک ڕیزی وای کردووە دووژمن پاشە کشە بکات،بەتایبەتی لەو قۆناغەی ئێستا دا، دەتوانێت پەیامی گرنگی هەبێت و لەئاستی ناوخۆ دەرەوە پشتگیری زۆری درست کردووە، لەهەرچوار پارچە کوردستان بەتایبەتر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
"دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دوژمنی لەرزاند"
سەبارەت بەشۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" شنۆ میهرپەروەر وتی: ژینا ئەمینی سەرەتای شۆرشی ژن ژیان ئازادی بوو، دروشمی مەرگ لەسەرگۆڕی ژینا بۆ خامنەیی وترایەوە، ئەوخامنەییەی کە ٤٧ساڵە تا سەر ئێسقان دژی کوردە ودەستیان بەسەر ماڵ و ژیانیاندا گرتووە، بۆیە هەر لەبەر گۆڕستان وتیان گۆڕستان بۆفاشیستان ئەو وشەیە لەژێر دەسەڵاتی ئە،دیکتاتۆرانە ئاسان نەبوو، بۆیە ئەو دروشمەی ژن ژیان ئازادی سەرچاوەکەی کوردستان بوو، لە کاتێک ژنە کوردێکی سەقز بەناحەق شەهید کرا، ئەو درووشمانە بۆیە سەرتاسەری و جیهانی ولەرزەی بە دووژمن کرد، ژنان بونە داینەمۆی ئەو شۆڕشە.
"بەدرێژایی دامەزراندنی کۆمار دوژمنی کوردو ژن بوو"
شنۆ میهرەپەروەر ئاماژەی بەوەشکرد، کوشتنی عەلی خامنەیی بۆ ئێمە هەواڵێکی خۆشە، چونکە بەدرێژایی دامەزرانی ئەو کۆمارە سەرەکیترین دوژمنی کوردو سەرکوتکردنی کورد بووە وهەمیشە کوردیان بە کۆسپی سەر ڕێگەی خۆیان دەزانی، خامنەیی نەک تەنیا لە ناوخۆی ئێران ڕقی لەکورد بووە بەڵکو زۆر رقی لەهەرێمی کوردستانیش بووە، دژایەتی زۆری هەرێمی کردووە، هەمیشە ویستویانە ئەودەستکەوتانە لەناو ببەن، کوردستانیان بە گرێی شێرپەنجە ناوبردووە کەدەبێت لەبن ببرێت، بەهەزاران پلان ویستویانە دەوتکەوتەکانی کورد لەناو ببەن، بەتایبەتیش دژ بەژنان بوون، ژنان هەموو کات لە ڕۆژهەڵات پێشەنگ بوون، ژن هەوڵدەدا بۆخەباتی خۆی خەباتی ڕەگەزی و چینایەتی خۆی، هاوکات خەباتی نەتەوەیی لە پێش خۆی داناوە چونکە ژنی کورد دووجاردەچەوسێتەوە گەر ژن لە ئێران جارێک لەبەر ژن بونی بچەوسێتەوە، ئەوە لە کوردستان دووجار دەچەوسێتەوە جارێک لەبەر ژن بونی جارێک لەبەر کوردبوونی، بۆیە بە بۆچوونی من تا خەباتی نەتەوەیی دەستەبەرنەکەین نابینە خاوەن خەباتی ڕەگەزی و یەکسانی خۆمان.
لە کۆتایی قسەکانیدا شنۆ میهرپەروەر وتی: بۆیە ژنان دەبێت ڕۆڵی گەورە بگێڕن کۆمەڵگەی کوردستان بەرەو قۆناغێکی نوێ ببەن وهەنگاو بنێن، بەوەرگرتنی بەرپرسیارێتی و کاری هاوبەش دژ بەتوندوتیژیەکان بوەستینەوە، دەبێت تاکی کورد چاو کراوەبێت، چونکە ئەو قۆناغە قۆناغی گوزەرە و ئێمە ئەزموونی دیموکراسیمان نەکردووە لە ئێران، لەسەردەمی ڕەزاشاش هەمیشە کورد خواستەکانی سەرکوت کراوە، سەرکۆماری کوردستان قازی محمد لەسەردەمی ڕەزاشاو باوکی ئەوڕەزا شایەی ئێستا دەیەوێت دەسەلات وەربگرێت، لەسێدارەدراوە، هەمیشە خواستی کورد پێشێل کراوە.