پاژک: پێویستە ژنان یەکگرتوویی خۆیان بونیاد بنێن

کۆردیناسیۆنی پاژک ڕایگەیاند، پێویستە لەم ٨ی ئادارەدا داواکاری ئازادیی جەستەیی ڕێبەرری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە لایەن ژنانەوە بە بەهێزترین شێوە بەرز بکرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان "پاژک"، سەبارەت بە ٨ـی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکؤشانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

راگەیاندراوەکەی کۆردیناسیۆنی پاژک بەمشێوەیە:

پێش هەموو شتێک ٨ـی ئادار لە ڕێبەرێتی پیرۆز دەکەین کە بە ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژنان، ژنی کوردی کردە خاوەن ئایدۆلۆژیا و زانایی، بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەک هێزی پێشەنگ لە گۆڕینی کۆمەڵگادا هێز و ڕۆڵی بە ژنان بەخشی. هەروەها ئێمە بەم بۆنەوە ٨ـی ئازار ڕۆژی جیهانیی ژنان لە هەموو ژنانی شۆڕشگێڕ و ژنانی ئازادیخواز، هەموو ئەو ژنانەی بە تێکۆشانیان ڕەنج دەدەن، هەڤاڵانمان و گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.

 

ڕۆژی ٨ی ئادار ئەو ڕۆژەیە کە هەموو ژنان لە تێکۆشانی ئازادیدا بوونە هێمایەک. بەڵام بە قووڵایی هەموو مێژوو و سەردەمەکاندا بەهاکانی ژنان لە بەردەکاندا نەخشێنراون. تێکۆشانی ژنان و تێکۆشانی ئازادیی ژنان بە درێژایی هەزاران ساڵ، بە بەها کۆمیناڵەکانی ژیان، وەک کولتووری بەرخۆدان، بوونەتە هێزی خوڵقاندنی مێژوو. پێمان وایە ئەم بەهایانە، کە لەم جوگرافیایەدا بنیات نراون، بۆ ئازادی، دادپەروەری و یەکسانی بە پارادایمی ئازادیی ژنان تێکۆشان نوێ دەکەنەوە. لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی ئێمەدا، ئەم بەها و پێوەرانەی ئازادیی بناغەی بەهاکانی کۆمەڵگەن و گۆڕانکاری لە شاخەکانەوە بۆ شارەکانن بەدی دێنن.

 

فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی کە لە شاخەکانی کوردستانەوە تا ڕۆژئاوا و لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتدا بڵاوبووەتەوە، بەرهەمی ئەم تێکۆشانە و هێزی ڕێکخستنی ژنانە. ئەم فەلسەفەی ئازادییە بووەتە هەوێنی شۆڕشی ژنان لەم سەردەمەدا. دیسان شۆڕشی ئێمە شۆڕشێکی ئەرێنی و شۆڕشی خوڵقاندنی ئازادیی و نوێیبوونەوەیە. شۆڕشێکە کە مافەکانی خۆی بەڕێکخستن دەکات، دەژی و تێکۆشان دەکات. شۆڕشێکە گۆڕانکاری بەسەر پیاودا دێنێت و بە شێوەیەکی ڕادیکاڵ لە سیستەمی پیاوسالاری دایدەبڕێت.

 

بەبۆنەی هەڵمەتی “کاتی سەرکەوتنی ژنانە” کە کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاندووە، مانایەکی زۆر گرنگی هەیە. خاوەن دەربڕینی دروستبوونی سەردەمی ژنانە و گۆڕینی مێژووی پیاوسالارییە کە ژنان بە نەبوون هەژمار دەکات و بەکۆیلەی کردووە و بە جەستەیی و ڕۆحی ژن ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی کراوەتەوە. ژن، کە هێزی سەرەکی کۆمەڵایەتی و کۆمیناڵبوونە، بە دروشمی “کاتی سەرکەوتنی ژنانە” لێپرسینەوە لە کاستیکی بکوژی کۆمەڵگە و وێڕانکار دەکات. ڕێگای ڕزگاربوون لە کۆیلایەتی، جەنگ، کۆمەڵکوژی و ئازارەکانی سیستەمی سەرمایەداری هەموو جیهان و مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی دامەزراندی ژیانێکی نوێ کردووتەوە. ئەو تێکۆشانەی کە دەیان ساڵە بەڕێوەی دەبەین و ئەزموونی گەورەمان لێ بەدەست هێناوە ئەم هێز و مێژووەی بنیاتناوە. سەردەمی نوێ کە بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەستیپێکردووە دەبێتە سەردەمێکی نوێ بۆ ژنان و لەسەر بنەمای چەمکی شۆڕشی پۆزەتیڤ بنیاتنانێکی ئەرێنی بەدی دێنێت.

 

ساڵێک بەسەر بانگەوازی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ کە ڕێبەری ئازادیی ژنانە تێپەڕبوو. پێویستییەکانی ئەم بانگەوازە لەلایەن تەڤگەرەکەمانەوە بە وردی هەڵسەنگێندران و جێبەجێ کراون. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی ژنان، لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی ئەم پرۆسەیە، ڕێبازێکی بنەڕەتیمان گرتووەتەبەر. لەمەودوا دەبێت ئەوەی کە دەکەوێتە سەر شانی دەوڵەت جێبەجێ بکات و دەرفەت بۆ ڕێبەر ئاپۆ بڕەخسێنێت تا ئازادانە بژیت و بەردەوام بێت لە تێکۆشانی لەسەر پڕۆسەکە. ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ کە بەردەنگی سەرەکی ئەم پرۆسەیە و بەردەنگی سەرەکی هەموومانە بۆ ئێمەی ژنانی کورد گرنگترینە و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ژنانە. تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتی ئازادیی ژیان و کارکردنی بۆ نەڕەخسێندرێت و مافی هیوای جێبەجێ نەکرێت ئەم پرۆسەیە لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتیک بەردەوام نابێت، ئەم پرۆسەیە تەنها لەلایەن ڕێبەرایەتیمانەوە بەڕێوە دەبرێت و جێبەجێ دەکرێت. بۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە دەبێت ٨ـی ئادار ببێتە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بە بەهێزترین شێوە لەلایەن هەموو ژنانەوە بگۆڕدریت بۆ ڕیفراندۆمێک.

 

بەبۆنەی ٨ـی ئادارەوە بانگەوازی لە هەموو لایەک دەکەین کە بەشداری تێکۆشانی ڕازاندنەوە، دروستکردن و ئازادکردنی شۆڕشی ژنان بن. ئەمڕۆ هەوڵدەدرێت دڕندەیی شەڕ بەسەر هەموو جیهان و بەتایبەتی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بسەپێنن. بۆیە داوا لە هەموو ژنان دەکەین خۆیان بەڕێکخستن بکەن و لە پێناو پاراستنی ئاشتی و بونیادنانی ژیانێکی ئازاد لە بەرامبەر سیستەمی پیاوسالاری کە لەم سەردەمەدا بووەتە بەڵایەک بەسەر مرۆڤایەتییەوە، لە بەرامبەر هێڵی شەڕ، توندوتیژی و مەرگدا یەکگرتوویی خۆیان بونیاد بنێن.

 

هەروەها بەبۆنەی ٨ـی ئازاری ئەمساڵ، ئەو نامەیەی کە ڕێبەرایەتیمان بۆ تەڤگەری ژنانمان نووسیویەتی، ڕێباز و ڕێنماییەکانی سەبارەت بە ئازادیی وەک دیارییەک پێشکەش بە هەموو ژنان دەکەین.