تونس، خۆپیشان دژی خراپی باری ئابوری و سیستمی تەندروستی دەستیپیکردووە

لە ڕۆژی یەک شەممەوە خۆپیشان دژ بە خراپی باری ئابوری و سیستمی تەندروستی لە وڵاتی تونس دەستیپێکرد و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاوڵاتی و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی یەکشەممە خۆپیشاندان لە چەند شارێکی وڵاتی تونس دژی تێکچوونی باری تەندروستی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد و هەزاران کەس، بە ژنان، گەنجان و پیاوانە بەشداری خۆپیشاندانەکان بوون و دروشمیان دەوتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

 

خۆپیشاندانەکە هاوکاتە لەگەڵ ٦٤ەمین ساڵیادی سەربەخۆیی تونس و خۆپیشاندەران بە خۆپیشاندانەکانی بەهاری عەرەبی ١٠ ساڵی ڕابردووی پێناسەدەکەن بۆ چاکسازی و باشترکردنی دۆخی هاوڵاتیان،

 

قەیس سەید، سەرۆکی تونس، کاری پەرلەمانی ڕاگرتووە و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی لە کار دوورخستەوە، ئاماژەی بەوەشداوە کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانێکی نوێ چاکسازی دەکات.

 

خۆپیشاندانەکان چەندین شاری تونسی گرتووەتەوە و هێزە ئەمنییەکان بڵاوکراونەوە و ڕێگری دەکەن لە چوونی خۆپیشاندەران بەرەو پەرلەمان، بەو هۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو و چەند خۆپیشاندەرێکیش دەستگیرکراون.

 

ت.پ