تا وەرزی هاوین خوێندن بەردەوام دەبێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دەرگای ناوەندەکانی خوێندن دەکرێتەوە و تا وەرزی هاوینیش پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ١٣ی کانوونی دووەمدا بۆ بڕیاردان لەسەر کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن و دەستکردنەوە بە پرسەی خوێندن، بە  بەشداری وەزیری ناوخۆ و سەرپەرشتیاری ئیدارە ناوخۆییەکان، بڕیاردرا سبەی ڕۆژی شەممە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەست بە خوێندن بکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی ڕاگەیاندووە بڕیارە لە ١ی ئازاردا قۆناغەکانی ١ تا ١١ی ئامادەیی و پەیمانگاکان بە حکومی و ناحکومییەوە دەست بە خوێندن بکەنەوە، ئەگەر لە کۆبوونەوەی ٢ی شوباتدا هەڵسەنگاندنەکانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ دۆخی کۆرۆنا لەو ماوەیەدا ئەرێنی دەربچێت.

 

بڕیاریشە مامۆستایان تەنها ئەو کاتانە بچنە ناوەندەکانی خوێندنەوە کە وانەی تێدا دەڵێنەوە، لە ١٦ی مانگەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە لە ڕێی فۆرمێکی ئامادەکراوی وەزارەتەوە، خێزان سەرپشک دەبن لەوەی قوتابی دەنێرنەوە بۆ ناوەندی خوێندن یاخود لە ڕێی ئۆنلاینەوە وانەکان وەردەگرێت. 

 

ت.پ