سەرۆکی زانکۆی تانتا ڕووداوی "کچە عەزی لەبەرەکە" بۆ داواکاری گشتی ڕووندەکاتەوە
سەرۆکی زانکۆی تەنتا لە وڵاتی میسڕ، داوای لێکۆڵینەوە لە داواکاری گشتی دەکات لەسەر سکاڵای حەبیبە زەهران، دوای ئەوەی لەلایەن چاودێرانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانەوە لەسەر پۆشینی جلوبەرگ قسەی بەرامبەر دەکرێت.
قاهیرە
حەبیبە زەهران خوێندکاری کۆلێژی ئاداب ، کە لە میدیاکاندا بە "کچە عەزی لەبەرەکە" ناسراوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی دەنووسیت، لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی حوزەیران، یەکێک لە چاودێران پرسیاری لێکردووە، تۆ مەسیحیت؟ یان موسڵمان ؟!، هەروەها یەکێک لە چاودێران بە گاڵتەوە پێی وتووە: "لەبیرت چووە پانتۆڵ لەبەر بکەیت؟" بەهۆی پابەندنەبوونی بە پۆشاکی ئاینییەوە،هەروەها پێیان وتووە "خودا هیدایەتت بدات".
چالاکوانان و هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داوایان کرد کە ئەو چاودێرانە سزا بدرێن و کچان لە هەڕەشە و جیاوازی بپارێزرێن، بۆیە مەحمود ئەحمەد زەکی، سەرۆکی زانکۆی تەنتا، ڕۆژی شەممە ٢٦ی حوزەیران، بڕیاریدا سکاڵای ئەو خوێندکارە بۆ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بەرزبکاتەوە و داوای ڕیوشوێنی یاسایی کرد.
دواتر حەبیبە زەهران ڕایگەیاند کە ڕاگری فاکەڵتی هونەر پەیوەندی پێوەکردووە بۆ دۆسیەکەی و دڵنیایکردووەتەوە کە کاری لەسەر دەکەن و ڕێکار بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتە بەر کە جیاوازی دەکەن، هەروەها لەڕێگەی پەیجی تایبەتی خۆی حەبیبە سوپاسی ئەو بزووتنەوە فێمینیستانەی کرد کە پشتگیرییان لێکردووە، زانکۆی تەنتاش دڵنیاییدا کە تا ئەو بابەتە چارەسەر ناکرێت لەلایەن داواکاری گشتییەوە دەست لە کەیسەکە هەڵناگرن.