حکومەت ڕازییە بەوەی "ڕێگە بە دایک بدات هەژماری بانگی بەناوی منداڵانەوە بکاتەوە"
وەفدی حکومەت ڕازیبوون بەپڕۆژە یاسای پێشنیازکراوی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ژنان و خێزان کە ڕێگە بە دایکەکە بدات بەناوی منداڵەکەی هەژماری بانکی بکاتەوە، پەسەند کرد.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی حوزەیران شاندی حکومەتی ئێران پڕۆژە یاسای "ڕێگەدان بە دایک بۆ کردنەوەی هەژماری بانگی بە ناوی منداڵەکانەوە"ی پەسەند کرد، بەپێی ئەم پڕۆژە یاسایە، دایکان ئێستا دەتوانن هەژمارە بانکییەکان بۆ منداڵەکانیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵەوە بکەن، کە مافی کشانەوەیان تەنیا لای دایکە، پلانەکە بە ئامانجی پشتگیری کردنە لە دایکان و ئاسانکردنی سنووردارکردنی یاساکانە.
بەپێی زانیارییەکانی بانکی ناوەندیی فەرمانگەکانی ئێران، تەنها ڕێگە بە باوک یان باپیری باوک دەدرا کە هەژمار بۆ منداڵان بکەنەوە و مافی کشانەوە لێیان هەبێت، تەنها لە حاڵەتی بەدەردا دایکەکە دەتوانێت هەژمار بۆ ئەو منداڵە بکاتەوە، کە بارودۆخێکی تایبەت و ڕێگریی هەیە.
ئێستا بە پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە، دایک دەتوانێت لە هەموو هەلومەرجێکدا هەژماری بانکی بۆ منداڵەکەی بکاتەوە و پاشەکشە بکات.
ت.پ