سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە کۆچی دواییکرد
ماردین مەحمود، منداڵی دۆزراوە، تاقانەی کیمیابارانی هەڵەبجە و سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵە ونبوەکان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دواییکرد.
هەڵەبجە
ماردین مەحمود فەتاح، منداڵی دۆزراوە، تاقانەی کیمیابارانی هەڵەبجە و سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵە ونبوەکان، هەروەها فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ھەڵەبجە، لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دواییکرد.
ماردین کارمەندی دڵسۆز و کارامەی بەشی کۆمپیوتەری فرۆشتنی ووزەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بووە و لەماوەی ڕابردوودا ڕێکخروێکی دامەزراند بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە، هەروەها چەندین هەوڵی داوە بۆ دۆزینەوەی ئەو مندڵانەی لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا ون بوون.
ت.پ