شەهرزاد نەزیفی پاڵەوانی ماتۆڕسکیلی ژنان به ٨ ساڵ زیندانی سزادرا
شەهرزاد نەزیفی پاڵەوانی مۆتۆڕسکیلی، بەبێ ئامادەبوونی خۆی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرا سەرەڕای پەسەندکردنی ئەو داوایە هەڵگیراوە.
ناوەندی هەواڵ
شەهرزاد نەزیفی یەکێکە لە پاڵەوان و ڕاهێنەرانی ماتۆڕسکیلی ژنان لە ئێران، تۆمەتبارکرا بە مامەڵەکردن لەگەڵ گروپە نایاساییەکان بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات، لقی ٦ی دادگای شۆڕش بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە دادگادا بڕیاری سزای ٨ ساڵ زیندانی بۆ دەرکرد، هۆی دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشخانەی خاوەن پێداویستی دەروونی و هەروەها بڕیاری ٣ ساڵ دوورخستنەوەی لە وڵات بۆ دەرکرا.
دادگا بە تۆمەتی "پاڵنەری هەڵە و ئارەزوویەکی ناوەکی بۆ لەناوبردنی سیستەمی ئایینی" سزای بەسەر شەهرزاددا سەپاندووە.
شەهرزاد نەزیفی لە ٥ ی مانگی تشرینی دووەم/١١دا دەستگیر کرا، کاتێک لەسەر تراکی ماتۆڕسکیل بوو، پاشان بە کەفالەتی ٣ ملیۆن تمەن ئازاد کرا و تا کۆتایی دادگاییکردن ئازاد کرا.
ت.پ