شاخەوانێکی ژن لە چیای تین شان بێسەروشوێنە
شاخەوان میهری جەعفەری لە ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ئابەوە لە چیای تین شان لە ئاسیای ناوەڕاست بێ سەروشوێنیە و تا ئێستا هیچ زایارییەکی لەسەر نییە.
ناوەندی هەواڵ
میهری جەعفەریی شاخەوان، بە نیاز بووە بەتەنها بگاتە لوتکەی پۆبدا لە زنجیرە چیای تین شان لە ئاسیای ناوەڕاست کە بەرزییەکەی ٧٤٣٩ مەتر بووە، لە ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ئابەوە لە چیاکەدا دیار نەماوە، تیمەکانی ڕزگاری و کۆپتەری تایبەت بە دوای میهریدا دەگەڕێن بەڵام تا ئیستا ئاسەواری دیار نییە.
میهری شاخەوان کە توانایەکی لە ڕادەبەدەری هەبوو، ١٠ ساڵ پێش ئێستا بە تەنها لوتکەی خانتاگیری ٧٠١٠ مەتری لە پامیر بڕیوە.
ت.پ