سەباحەت تونجەل: لەگەڵ زیادبوونی هێرشە نەژادپەرستەکان هێرش بۆ سەر ئێمەش زیادیکردووە
سەباحات تونجەل کە لە زیندانی کاندیرا زیندانییە، ڕایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکانی ئەم دواییانەی نەژادپەرستان، هێرش بۆ سەر ئەوانیش زیادیکردووە.
ئەنقەرە
هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، سەباحات تونجەل لە زیندانی کاندیرا زیندانی کراوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پارێزەرەکانی تیشکی خستە سەر پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکان، ئاماژەشی بەوەدا لە دوای ٢٨ی تەمموزەوە بەیانیان و شەوان چاودێرانی قاوشەکانی زیندان هێرش دەکەنە سەر قاوشەکان و ئەمەش بە شێوەیەکی سیستماتیک بەڕێوە دەبە.
ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە
سەباحەت ئاماژەی بەوەشدا، لە ٧ی ئابدا ناڕەزایی بەرامبەر ئەو پۆلیسانە دەربڕدرا کە هەوڵ دەدەن پڕوپاگەندە بکەن، لەناو زینداندا هێزیان بەکارهێنا و بە زۆر خرانەوە ناو قاوشەکانەوە، هەروەها وتیشی: هێرشی نەژادپەرستان لەم دواییانەدا زیادیان کردووە، بۆیە هێرش بۆ سەر ئێمەش زیاتر بوون، ئێمە بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە داوای هەڵوێست دەکەین.
ئەو زیندانییە وتیشی ئەو نامانەی کە بۆ وەزارەتی داد نێردراوە، لەلایەن زیندانەوە دەستیبەسەردا گیراوە، بۆیە ئێمە سکاڵامان لەسەر دادوەر هەیە.
ت.پ