سامانتا کریستۆفوردی، بووە یەکەم ژن وێستگەی بۆشای ئاسمان بەڕێوەبەرێت
ژنێکی ئیتاڵی دەبێتە فەرماندەی وێستگەی بۆشای نێودەوڵەتی ISS، بەمەش دەبێتە یەکەم ژن لە ئەوروپا ئەو پۆستە بگرێتە ئەستۆ.
ژنێکی ئیتاڵی دەبێتە فەرماندەی وێستگەی بۆشای نێودەوڵەتی ISS، بەمەش دەبێتە یەکەم ژن لە ئەوروپا ئەو پۆستە بگرێتە ئەستۆ.
ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی ESA، لە بەیاننامەیەکیدا ڕۆژی هەینی ٢٨ی ئایار بڵاوی کردەوە، سامانتا کریستۆفوردی دەکاتە ٦٨مین بەڕێوەبەری وێستگەی بۆشای ئاسمان کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دەست بە گەشتەکەی دەکات.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە هەردوو کەشتیوانی ئاسمانی چیلی لینگەران و بۆب هینسی، لەگەڵیدا هاوبەشی گەشتەکە دەکەن، هەروەها ئەو کەشتییەی بەکاری دەهێنن بە کەشتی ئاسمانی Space X Dragonی ئەمریکی ناسراوە.
سامانتا کریستۆفوردی، پێنجەم کەسە نوێنەرایەتی وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشای ئاسمانی و یەکەم ژنە ئەو نوێنەرایەتیە بکات لە ئەوروپادا، دەربارەی ئەرکە نوێیەکەی دەڵێت: "شانازییەکی گەورەیە بۆ من ببمە سەرپەرشتیاری وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشای ئاسمان".
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ئەزمونانەی لە بۆشای ئاسمان و زەویدا بەدەستی هێناوە لەم گەشتەدا جێبەجێ دەکات.
بەڕێوەبەری گشتی ESA جۆزیف ئەشباتش، ڕایگەیاند " هەڵبژاردنی سامانتا کریستۆفوردی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری وێستگەی بۆشای نێودەوڵەتی خەونێکی هەمیشەییمان بوو، بۆیە چاوەڕێی دەرەنجامێکی باش دەکەین لە گەشتەکە، بەو هیوایەن ژنانی دیکە وەک پێشەنگێک تەماشای بکەن و دەست بدەنە ئەم ئەرکانە".
جگە لە سامانتا ژنانی دیکەش بەڕێوبەرایەتی وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشای ئاسمان کردووە، وەک سۆنیتا ویلیامز، شانۆن ویلکەر، پێگی ویتسن.
ت.پ