لە ڕۆژانی جەژندا ١٧ ڕووداوی شەڕکردن هەبووە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا چوار هەزار و ٣٥١ نەخۆش سەردانیان کردوون، هەروەها ١٧ حاڵەتی شەڕکردن هەبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی ئامارەکانی سەردانیکردنی نەخۆشی لە سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا ڕاگەیاند.

 

بەپێی ئامارەکان لەو سێ ڕۆژەدا چوار هەزار و ٣٥١ نەخۆش چوونەتە نەخۆشخانەی شار، کە زۆرینەیان نەخۆشی هەناوی بووە، ئەمەش بەهۆی خواردنی چەور و زۆر لە ڕۆژانی جەژندا.

 

هەروەها ٨٨ حاڵەتی ڕوودای هاتوچۆ هەبووە زۆرینەیان گەشتیار بوون، کە ٧٧ ئۆتۆمبێل بووە، ئەوەی دیکەی ماتۆڕ و هۆیەکانی دیکەی گواستنەوە بوون، ١٧ حاڵەتی شەڕکردنیش تۆمار کراوە، شەش کەس مردوون، تەنها یەک کەسیش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.

 

ت.پ