لە هیندستان ٢٥ پیاو دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر ژنێک

لە پایتەختی هیندستان ٣ی ئایار، ٢٥ پیاو دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنێک و دواتر لەسەر سنوری باداپور فڕێی دەدەن و ڕادەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە نیودلهی پایتەختی هیندستان، ٣ی ئایار، ٢٥ پیاو دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر ژنێک، بە پێی زانیارییەکان یەکێک لە پیاوەکان بە ناوی خۆشەویستییەوە لە ژنەکە نزیک دەبێتەوە، پاشان پیاوەکە لەگەڵ ٢٤ هاوڕێیدا دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر، کاتێک دەبینن بارودۆخی ژنەکە باش نییە، دەیبەنە ناوچەی سنوری باداپور و بەجێی دەهێڵن، خۆشیان ڕادەکەن.

 

ئەو ژنەی ڕووبەڕووی دەستدرێژییەکە بووەتەوە لە ١٢ی ئایاردا دەچێتە بنکەی پۆلیسی حەسەنپور و سکاڵا تۆمار دەکات.

 

تاوانبار سوجدار ساگار لە ١٤ی ئایاردا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت و لێکۆڵینەوە لە ٢٤ تاوانبارەی دیکە دەکرێت.

 

ت.پ