ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: پڕۆسەی لەگەڵ کۆماری دێموکراتیک، گواستنەوەیە بۆ قۆناغێکی ئاشتی
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند، چارەسەری "یەکگرتنەوە" ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک، کۆمەڵگا بە بنەما دەگرێت، چارەسەری لەسەر بنەمای کۆمەڵگاش، دیموکراتیزەبوونی بەکۆمەڵ و یەکگرتنی بونیادنەر فەرز دەکات.
ناوەندی هەواڵ
پەروین بوڵدان، مەتحەت سانجار و ئۆزگور فایق ئەرۆل، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دوورگەی ئیمرالی لە ٢٧ی ئادار، راگەیاندراوێکی نووسراویان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
لە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٦ لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوەیەکمان لە دوورگەی ئیمراڵی ئەنجامدا، ئەم کۆبوونەوەیە بە ڕوونی دەریخست کە پڕۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ، لەم قۆناغەدا یەکلا کرایەوە کە ڕێگای چارەسەر پرسێکی فرەلایەنە، پێویستی بە هەڵسەنگاندنی دانوستان و ئیرادەی دیموکراتیک و بەرپرسیارێتی مێژوویی هەیە.
جەخت لەسەر ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا کرایەوە و ئاماژە بەوە کرا کە کارەکانی دوای ڕاپۆرتی کۆمیسیۆن پێویستە بەبێ دواکەوتن بگاتە چوارچێوەیەکی یاسایی گشتگیر و هەمەلایەنە.
لە هەڵسەنگاندنەکانی لیژنەکەماندا تێڕوانینێکی هاوبەش هاتە ئاراوە، بۆ ئەوەی دەرفەتە مێژووییەکان لەدەست نەدەین و ئیرادەی ڕاستەقینەی چارەسەر زاڵ بێت، دەبێت کەناڵەکانی دیالۆگ کراوە بن و سیاسەتی دیموکراتیک بەهێزتر بکرێت.
"کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک گەرەنتی داهاتووی هەموو گەلانە"
جارێکی تر باس لەوە کرا کە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک گەرەنتی داهاتووە بۆ هەموو گەلان و ئایینەکانی نیشتەجێی تورکیا. ئێمە پێمانوایە ئەگەر هەمووان بە دروستی لەم پرۆسەیە تێبگەن و بەرپرسیارانە لێی نزیک ببنەوە، نەک هەر ئەمڕۆ بەڵکو لە داهاتووی هاوبەشماندا سەرکەوتوو دەبێت، نابێت بەشێوەیەکی تەسک لەم کێشە گەورەیە نزیک ببینەوە، هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین، چونکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پلانی هەژموونی قووڵ هەیە، هەرچەندە لە دۆخی ترسناکی سوریادا هەندێک پێشهاتی ئەرێنی هەیە، بەڵام ئێستا شەڕ لەگەڵ ئێران لە بەرنامەی کاردایە، دوای شەڕ لەگەڵ ئێران سێ هێڵ سەریان هەڵداوە، یەکەمیان هێڵی ئەمریکا و ئیسرائیلە، دووەمیان هێڵی هەندێک لە زلهێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانە بە سەرۆکایەتی بەریتانیا، کە ئامانجیان هەیە پاراستنی دۆخی ئێستایە.
پوختەی هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئۆجالان لە دیدارەکەدا بەم شێوەیەیە:
“نابێت هیچ مامەڵەیەکی بەرتەسک بەرانبەر ئەم پرسە بنەڕەتییە نیشان بدرێت، کە لە هەوڵی چارەسەرکردنیداین. وەک دەزانین پلانێکی هەژموونگەرایی قوڵ لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئاردایە، لە سووریا وێڕای دۆخی ئازاردەر تا ئاستێک پێشهاتی ئەرێنی ڕوو دەدەن. لە ئێستادا شەڕی ئێران لە ڕۆژڤدایە و سێ هێڵ ڕوون بووەتەوە:
یەکەم: هێڵی ئەمریکا و ئیسرائیل
دووەم: هێڵی ستاتۆپارێزی، کە هەندێک هێزی نێونەتەوەیی و هەرێمییە و بەریتانیا سەرکردایەتیان دەکات.
سێیەم: هێڵێ ژیانی هاوبەش و دیموکراتیک، کە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا بەگری لێ دەکەین.
بێگومان ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێت، جارێکی دیکە ڕەوایەتی و گرنگی پرۆسەکەی لە تورکیا ڕوونکردەوە.
ئێمە چارەسەری خۆمان لە چوارچێوەییەکی ئەنادۆڵ-میزۆپۆتامیا بونیاد دەنێنین. پەیوەندی نێوان ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا ڕەگ و ڕیشەیەکی قوڵی مێژوویی هەیە، یەکەم پەیمانی ئاشتیی لە مێژوودا، پەیمانی ‘قادش’ بوو لە نێوان هیتییەکان و میسرییەکان. چوار هەزار ساڵە مێژووی سیاسیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەریخست، کە ئاسایشی ئەنادۆڵیش بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میزۆپۆتامیادا تێپەڕ دەبێت. ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک بەمانای بەشداربوونی چاندی میزۆپۆتامیایە وەک هەبوونێکی دیموکراتیک.
کێشەی ئێمە لەگەڵ کۆماردا ئەوەیە کە کۆمارێکی دیموکراتی نییە، دیموکراسی تاکە چارەسەرەییە کە دەتوانێت کۆمار پتەو بکات. دەبڕینی هەڵە، زیادەڕەوی و سرووشتی دژە دیموکراتی کۆمەڵگە و وڵاتان لەسەردەمی مێژووییدا، نابێت وەک دەستدرێژی لە پیرۆزی سەیر بکرێت، دەبێت ئاماژەی پێ بکەین و بڵێین؛ بەرگریکردن لە شێوازەکانی تواندنەوە بە باوەڕێکی پۆزەتیڤەوە وەک کراسێکی تەسەکە و بەبەری وڵاتدا کراوە.
وەک ئەوەی لە بانگەوازی ٢٧ـی شوباتیشدا ئاماژەم پێدا، سەردەمی تێکۆشانی چەکداری کۆتایی هاتووە و ئیمکانی گەڕانەوە بۆ پێشوو نییە. پرۆسەی ئێستا، پرۆسەی گواستنەوەی ئاشتیانەیە لەگەڵ کۆماری دیموکراتیک. ئەم پرۆسەیە، کە هیوادارین سەرکەوتووبێت، کۆمار بەهێزتر دەکات. کۆمەڵگەی دیموکراتیکی پشت بە چارەسەرێکی لەو شێوەیە دەبەستێت. پێویستە پەرە بە لێکتێگەیشتنی کۆلەکتیڤ و مەدەنی بدەین، کە بە ئەرێنیانە پەیوەندی نێوان کوردان و دەڵەت دەسەپێنێت. دەبێت دەوڵەتیش هەست بەوە بکات کە هیچ کردەوەیەکی وێرانکەر یان هیچ هەڕەشەیەکی ئاسایشیی لە ئارادا نییە.
بەشداربوون لە کۆمار دەبێت لەسەر بنەمای ناسنامە، ئازادیی بیرکردنەوە و تێڕامان، ئازادیی ڕێکخراوەیەیی و ئازادیی ژنان بێت. ئەم بوارانەی ئازادیی بە کوردانیشەوە پەیوەستە بە هەمووانەوە. لەم خاڵەکەدا ڕاوەستە دەکەم تا ئەوەی بە ڕێبازگەلی گونجاو بگەم بە ڕای گشتی، تا ئەوەی بە شێوەیەکی درووست لە تێڕوانینەکانم دەربارەی پرۆسەکە تێبەگەن.
ڕێبەر ئاپۆ لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند، چارەسەری "یەکگرتنەوە" ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک، کۆمەڵگا بە بنەما دەگرێت، چارەسەری لەسەر بنەمای کۆمەڵگاش، دیموکراتیزەبوونی بەکۆمەڵ و یەکگرتنی بونیادنەر فەرز دەکات.
لەگەڵ ڕێزدا…
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی
٣١ـی ئاداری ٢٠٢٦.”