لە ئەڵمانیا سێیەمین ڤێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەڕێوەدەچێت
بەرنامەی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لە دوسڵدۆرفی ئەڵمانیا ڕاگەیەندرا و ئەمساڵ بۆ جاری سێیەم بەڕێوەدەچێت.
ناوەندی هەواڵ
لە شاری دوسڵدۆرفی ئەڵمانیا سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بەڕێوەدەچێت و فێستیڤاڵەکە لە ١٧ـی نیسانی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات و تا ١٩ـی نیسان بەردەوام دەبێت.
هاوکات، ئەمساڵ سێ فیلمی درێژ و هەشت دۆکیۆمێنتاری و دۆکیۆمێنتاری فیلم و ١٧ کورتە فیلم نمایش دەکرێن، هەروەها فێستیڤاڵەکە لە سینەماکانی ئوفا پاڵست و مەترۆپۆڵ بەڕێوەدەچێت.
بەرنامەی ڕۆژانەی فێستیڤاڵەکە بەم شێوەیەیە:
١٧ی نیسانی ٢٠٢٦
هەڤاڵ براکۆ: فیلمی درێژ ٩٠ خولەک، دەرهێنەر نوعمان یگیت، کاتژمێر ٢٠:٠٠ ئوفا پاڵست.
١٨ی نیسانی ٢٠٢٦
سیمینار: دەرهێنەر و چالاکوان لیسا چالان لەسەر سینەمای کوردی قسە دەکات، کاتژمێر ١:٠٠، مەترۆپۆڵ.
Threads Of a Revolution: فیلمی دیکۆمێنتاری ٥٤ خولەک، لە دەرهێنانی دانی میچڵ و ڕۆس دۆمۆنی.
کاتژمێر: ٢:١٥ مەترۆپۆڵ.
بەرەبەیان: فیلمی درێژ ٦٥ خولەک، دەرهێنەر مەزڵوم دەمیر.
کاتژمێر ٧:٠٠، مەترۆپۆڵ.
کاردەش تورکولەر: فیلمی دیکۆمێنتاری ١٠٨ خولەک، دەرهێنەر چیان دەمیرەڵ و ئایشە چەتینباش.
کاتژمێر ٨:٠٠، ئوفا پاڵست.
Mugarik Gabe-No Borders: فیلمی دیکۆمێنتاری ٦٨ خولەک، دەرهێنەر بۆریس گیڤارا.
کاتژمێر: ٨:٣٠، مەترۆپۆڵ.
Rootless Resident: فیلمی دیکۆمێنتاری ٦٢ خولەک، دەرهێنەر ڕزا ئۆیلوم.
کورسی کاتژمێر ١٠:٠٠، مەترۆپۆڵ.
All The Mountains Give: فیلمی دیکۆمێنتاری ٩١ خولەک، دەرهێنەر ئاراش ڕەخشا.
کاتژمێر ١٠:٠٠، ئوفا پاڵست.
هەمان ڕۆژ ١٨ـی نیسان لە سینەمای مەترۆپۆڵ ١٢ کورتە فیلم نمایش دەکرێن:
ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە: حەوت خولەک، دەرهێنەر دڵجان عوسمان ئۆسۆ تاکە ئۆر فۆتۆ: ١٣ خولەک، دەرهێنەر ئایلان کزڵ.
Eclipse: ١٨ خولەک، دەرهێنەر: دیلان تۆفیق.
یەک لە ملیۆنێک: هەشت خولەک، دەرهێنەر: شاخەوان عەبدوڵا ڕەحیم.
جیسوان داریا: ١٠ خولەک، دەرهێنەر: کەمال ئەحمەد پووری.
ڕوانگەیەکی جیاواز: هەشت خولەک، دەرهێنەر: شارۆ شۆڕش محەمەد.
زاراند: ١٣ خولەک، دەرهێنەر: تریفە حەسەن.
هۆما ماد: ١٥ خولەک، دەرهێنەر: ڕۆژدا عزگی ئۆراڵ.
زە سلۆپ: ١٥ خولەک، دەرهێنەر: جەمال ئیشناس.
مردن لە نێوان ژیاندا: ٢٤ خولەک، دەرهێنەر: ڕێکار بەرزان.
مانلی: نۆ خولەک، دەرهێنەر: ئەدیب فەریدەوون حەبیبی.
مۆری: ١٨ خولەک، دەرهێنەر: یەعقوب تەکینتانگاک.
بەرنامەی ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦
The Memory Of Sur: فیلمی دیکۆمێنتاری، ٣٦ خولەک، دەرهێنەر: ئازاد ئاڵتای
کاتژمێر ١:٠٠، مەترۆپۆڵ.
ئارزێلا لە ئامەدەوە: فیلمی دیکۆمێنتاری ٦٥ خولەک، دەرهێنەر: ئەلیف یگیت-جوهانس پاچ
کاتژمێر ٢:٤٥، مەترۆپۆڵ.
حەمۆ: فیلمی دیکۆمێنتاری ٤٥ خولەک، دەرهێنەر: دیجلە ئەرژین.
کاتژمێر ٦:٠٠، مەترۆپۆڵ.
Wisper With The Wind: فیلمی درێژ ٧٧ خولەک، دەرهێنەر: شەهرام عەلیدی.
کاتژمێر ٧:٠٠، مەترۆپۆڵ.
لە ١٩ـی نیساندا پێنج کورتە فیلم لە سینەما مەترۆپۆڵ نمایش دەکرێن، کورتە فیلمەکان بریتین لە:
Triangle: ١٥ خولەک، دەرهێنەر: ژینۆ هادی حەسەن.
The Watcher: هەشت خولەک، دەرهێنەر ڕێباز ڕەوف ئیسماعیل.
Manuscript: ١٢ خولەک، لە دەرهێنانی ژیار جەهان فارد.
سەفوورە: ١٩ خولەک، لە دەرهێنانی: پەرویز ڕۆستەمی.
Our Name Is Foreigne: ٢٠ خولەک، لە دەرهێنانی: سێلین بێسیلی.