پشتیوانی دایکانی ئاشتی لە ژنان و دایکانی ئێران

دایکانی ئاشتی لە شاری سنە پشتیوانی خۆیان بۆ دایکان و ژنانی ئێران دەربڕی لە ڕۆڵە و ئازیزەکانیان لە خۆپیشاندانەکان بۆ ماف و ئازادی لەدەستداوە، دەربڕی.

ناوەندی هەواڵ

 

دایکانی ئاشتی و دایکانی شەهیدی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سنە، دەربارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران و گیان لەدەستدانی چەند گەنج و ڕۆڵەی ئەو وڵاتە، پشتیوانییان لە ژنان و دایکانی ئێران کرد.

 

پەیامی دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم شێوەیە بوو:

ئێمە دایکانی ئاشتی و دایکانی شەهیدی رۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانی خۆمان بۆ هەموو دایکانی ئێران ڕادەگەیەنین کە لەپێناو ڕێگای ماف و ئازادیدا منداڵەکانیان لەدەستداوە، وەک دایکان هاوخەمی خۆمان بۆ هەموو دایکانی خوزستان، بەلوچستان، فارس و ئازەری و... دەردەبڕین کە لەپێناوی خاک، ماف، مرۆڤایەتی و شەرەف ڕۆڵە و ئازیزەکانیان لەدەستداوە و بانگەوازی ئازادی بۆ هەموو گەلان دەکەین.

 

ت.پ