پەرێز عومەر: دەبێت ڕۆژئاوا سەربکەوێت

پەرێز عومەر، چالاکوان لە هەولیر لە پەیامێکیدا لەڕێگەی نوژنهاوە دەڵێت: ئەوەی ئێستا لە کوردستان ڕوودەدات، درێژ دانە بەهەمان عەقڵی دێرسیم و ئەنفال و کیمیا بارانکردنی باشووری کۆردستان.

شیا کۆیی 

 

ناوەندی هەواڵ-کاردانەوەی ژنانی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان دەرەوەی وڵات بەردەوامەو پەرێز عومەر، چالاکوان لە هەولێر لەڕێی ئاژانسەکەمانەوە پەیام دەنێرێت.

 

پەرێز عومەر، چالاکوانی مەدەنی لە پارێزگای هەولێر لە پەیامەکەیدا تکا دەکات لە کوردان کە پێکەوە ڕووبەڕووی هەوڵەکانی لەناو بردنی کورد ببنەوە وتی: تکادەکەم لە کوردان کە پێکەوە ڕووبەڕووی هەوڵەکانی لەناو بردنی کورد  ببنەوە، ئەوەی ئێستا لە کوردستان ڕوودەدات، درێژ دانە بەهەمان عەقڵی دێرسیم و ئەنفال و کیمیا بارانکردنی باشووری کۆردستان، هەمان ئەو هەوڵانەیە کە کۆماری مهابادی لەناو بردو ژینا ئەمینی شەهیدکرد.

 

پەرێز عومەروتیشی: هەرتاکێکی کورد لەهەرشوێنەک بێت گەرتا ئێستا خۆپارێزی بەڕێوە چووە دەبێ لەمەودوا هەوڵی سەرکەوتن بدەین، و حەفتا ملیۆن کەس دەبێت ڕوووبەڕوویی ئەو عەقڵە جینۆسایدە قڕکەرە ببێتەوە، کەس نەڵێت ناتوانم وتاقەتم نییە، چونکە بەوەستانت لەیەک ڕێپێوان، بەنووسینی پۆستێک بە پۆستێکی سۆشیال میدیا بەهەوڵدان بۆ ڕێکخستنی یەکڕیزی کورد، و ئەرکە لەسەرمان بەهەموو توانامان بەرەنگاری جینۆساید ببینەوە، چونکە دەبێت ڕۆژئاوا سەربکەوێت، چونکە سەرنەکەوتنی ڕۆژئاوا کەوتنی هەولێرو ئامەد و سنەی لەدوایە، بۆیە با یەکدەنگ و یەکهەڵوێستبین یەکڕیز بین یەک ئامانجمان هەبێت هەر ئەوە کورد سەردەخات، بۆیە ژن و پیاو پێکەوە هەوڵی سەرکەوتن دەدەین و بژی بەرخودان بژی کوردستان بژی یەپەژە و یەپەگە.