کاروانی دووەمی گەنجان و سەرجەم توێژەکانی باشوور بە یەک دەنگ بۆ پشتیوانی بەرەو ڕۆژئاوا بەرێکەوتن
کاتژمێر١:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی ڕێپێوانێکی گەورە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن ئەنجومەنی سەرتاسەریی هاووڵاتیانی باشوور ڕیکخرابوو دەستیپێکردوو دووەم کاروان بەپاس بەڕێکەوتن.
سلێمانی
لە ڕۆژانەی ڕابردوو تا ئێستاش ڕۆژئاوای کوردستان شاهیدی گەمارۆی سیاسی و فشاری سەربازی و مرۆیی بووە، لە بەرامبەردا خۆبەڕێوەبەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا سەفەربەری ڕاگەیاندو بووەتە هۆی یەک دەنگ بوونی کوردستان. لەو بارودۆخەدا، هاووڵاتیانی باشوور هەوڵدەدەن بە ڕێپێوان و چالاکیی ئاشتییانە دەنگی پاڵپشتی و هاوخەمیان بگەیەنن، بۆ ئەوەی ڕۆژئاوا لە ناو گەمارۆ و فشاردانەکاندا تەنها نەبێت و داواکانی گەل بە شێوەیەکی ئاشکرا بگەیەندرێن.
ئەمرۆ کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ،ڕێپێوانێک ئەنجامدراو جالاکوانان و رێکخراوەکانی و هاولاتیانی دوای دووپاتکردنەوەو بەڵێنی پاڵپشتی و یەک دەنگی گەلی کورد لە ڕێگەی چەند پاسێکەوە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەرێکەوتن،شایانی باسە ئەمە دووەم وەجبەی هاوڵاتیانی باشووری کوردستانە کە ئەمرۆ بەدەم بانگەوازی سەفەربەری ڕۆژئاوای کوردستانەوە چوون و بریاری چوونە ڕۆژئاوایان دا،هەروەها بەشێکی دیکەی هاوڵاتیان کە بۆ ماڵئاوای لەوانە هاتبوون کە چونە ڕۆژئاوا،بە ڕێپێوان لە بەردەم زانکۆی سلێمانییەوە رۆشتن بەرەو باخی گشتی.
ڕووناک مەجید، چالاکوان و بەشداربووی ڕێپێوانەکە وتی: ئێمە دەزانین کە ئەحمەد شەرع پێشڕەوەکانی داعش بوو لە ٢٠١٤ کاتێک هێرش کرایە ڕۆژئاواو باشووری کوردستان،تەنانەت لە عێراق و لە سووریاش، هەڵبەتە ئەزانین کە هێرشەکانی پێشسوو کە بە ناوی داعشەوە کردی ئەمڕۆ بە ناوی سوپای سوریاوە دەیکات، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە شێوازێک لە شێوازەکان ڕێگەیان پێداوە کە هێرش بکرێتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەڵبەتە دەزانین کە گەلی ئێمە لە ڕۆژئاوا لە بەرخۆدانێکی مەزندان و هاوکات لە چوارپارچەی کوردستانو ئەوروپا لە دوێنێوە هەمووی لەسەر پییە بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا،ئێمەش ئێستا ئەمرۆ بەیانی زوو وەجبەیەک رۆشت بۆ سنوری رۆژئاوا ،ئێستاش وەجبەیەکی دیکەش بەرێکەوتن بەرەو سێمێڵکا، گەلی کورد سەفەربەری ڕاگەیاند بەدەر لەوەی کە لە ڕۆژئاوا راگەیەندرا چونکە گەل دەزانێت کە یان هەموومان پێکەوە دەمرین یان هەموومان پێکەوە دەژین و ئێستا گەل بەڕیدەکەون بەرەو ڕۆژئاوا.
هەڵوێست کەریم،هاوڵاتی بەشدار بووی ڕێپێوانی بەرەو ڕۆژئاوا وتی: ئێمە ئێمە وەک دانیشتوانی باشووری کوردستان،هەموو چین و توێژەکان لە هەموو شار وشارۆچکەکانی کوردستان، هاتووین لێرە ئامادەبین بۆ ئەو بانگەوازی سەفەربەرییەی کە لە ڕۆژئاوا کرا بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا، ئێمەش وەک ئەرکی سەرشانمان هاتووین گردبینەوە تا بەشدار بین، ئەزموونی ڕۆژئاوا ئەزمونێکی ناوازەو تاقانایە و ئەزموونێکی تەواو کوردانایەو لە خەبات و خوێنی سەدان ساڵەی کوردەوە سەرجاوەی گرتووە،ڕێبەرەکەی کوردە بەڵام بەرپرسیاێتی هەموو تاکێکە لەسەر گۆی زەوی کە ڕۆژئاوا بپارێزێت، تەنها بەرپرسیارێتی کورد نییە چونکە ئەمرۆ ئەزموونی ڕۆژئاوا تاکە ئەزموونە کە سیستەمی سەرمایەداری لەرزاندووە، ئەو ئەزموونە کە ڕۆژانە لەوێ جێبەجێ دەبێت،هاوشانی ژن، پاراستنی ژینگە،ئەمانە هەمووی دژی سیستەمی سەرمایەدارین بۆیە ئەوەی بینیمان لە ماوەی ڕابردوودا کە ولاتانی ئەوروپیاو سەرمایەدار بە ڕێبەری تورکیاو داعش بەرامبەر بە دوو گەرەک جەنگان،ئەمە باشترین بەڵگەیە بۆ ئێمە کە تەواوی جیهان دژی ئەم خۆبەرێوەبەرییەو ئەزموونێکی زۆر تاقانایەو ئەزموونێکە کە هیوای بەخشیوە بە گەلان و بە هەموو ئەو مرۆڤانەی کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن و ئەوانەی کە خەون بە جیهانێکی ترەوە دەبینن، بۆیە پاراستنی ڕۆژئاوا ئەرکی هەموومانە.