کوردانی ڕۆژئاوا لەشاری کۆیە داوادەکەن بەهانای کەسوکاریان لە ڕۆژئاوا بچن
ئەمڕۆ گەلی کوردی ڕۆژئاوا لە شاری کۆیە، تێکڕا بە دروشمی "کوردستان یەکە" گردبونەوەو ڕێپێوانێکیان سازکرد، کە بەشێوەیەکی بەرچاو ژنان ئامادەی خۆپیشاندانەکە بوو، و لەناویان بەشێکی زۆر لە ژنانی کوردی ڕۆژئاوابوون کە لەکۆیە پەنابەرن.
شیا کۆیی
کۆیە- بەدروشمی "بژی بەرخودانی ڕۆژئاوا"، "کوردستان یەک وڵاتە" "ڕۆژئاوا ڕۆژهەڵاتە" "بژیی قەسەدە" ئەمڕۆ لە شاری کۆیە خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.
شیرین ئەدهەم، خەڵکی حەسەکەیەو ئێستا لەکۆیە نیشتەجێیە وتی: هاتوین بۆ ئەوەی پشتگیری ڕۆژئاوا بکەین و دەستخۆشی لە خەڵکی شاری کۆیە دەکەین هاوکارمانن ولەگەڵمانن، هیواخوازم بێن بەهانامان و بارو دۆخەکە باش ببێت ئەوەش بەیەکڕیزی کرد دەکرێت.
شیڕن داوادەکات کە هاوپەیمانان وڵاتان بەهانای کورد بێن وتی: ئەوان ئاژەڵێک ئازاری پێ بگات لەهەموو دنیا بڵاوی دەکەنەوە بەڵام ئێمە کچ و ژنانمان دەڕفێنن و ئەشکەنجە دەدرێن بەجوابیش نایەن چونکە کوردین، زۆر دڵتەنگین وکەسیش نایەت جواب لەسەرمان.
ڕەجوەم محەمەد، یەکێکی دیکە لە خۆپیشاندەران کە کوردی ڕۆژئاوایا وتی: ژن و پیاو ونداڵ و گەنج و پیر هاواردەکەین بژی کورد، شەهید نامرێت، و سەربڵندی بۆ کوردوو کوردستان. کوردستان چوارپارچە نییە بەڵکو یەکە، خەڵکی ئێمە شەهید بوون بەڵام نامرن و ئێمە ناگرین، شەڕڤانان لە پێناو ئێمەو پاراستنی ئێمە شەهید بوون.
ڕوناک سڵاح، سەرۆکی ڕێکخراوی ئۆسکار ، وتی: ئەمڕۆ ئامادەین لەو خۆ پشاندانەی بۆ پشتگیری کوردستانی خۆمان لە ڕۆژئاوا، وتیشی ماف بۆ هەمو شۆێنەک هەبێ تەنیا بۆ کورد ماف نیە، هەموجیهان دەبینێ چ بەرامبەر کورد دەکرێت بەڵام بێدەگیشن.
چنار سەباح، ژنە چالاکوانێکی دیکەی بەشداری خۆبیشاندانەکە، وتی: ئێمە وەک کەسانی دڵسۆز ، پشتگیری هەمو کوردێکی دڵسۆز دەکەین وپێمان خۆشە کورد یەکگرتوو بن تا بتوانین سەرکەین.
نیگار حەمەد، بەشداربویەکی دیکەی خۆپیشاندانەکە جەختی لەوەکردەوە کە تا دوا دڵۆپەی خوێن لەگەڵ ڕۆژئاوان وتیشی: ئەوان کوردن ئێمەش کوردین ۆ هەر کەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر کوردێک دەستدرێژیە بۆ سەر ئێمە، بۆیە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردن وبەرخودان.
چیمەن دەفیق، بەرپرسی یەکێتی ژنانی لقی کۆیە وتی: ئێمە بەیەک دەنگ و بەیەک ڕەنگ پشتیوانی لەخوشک وبرایانمان دەکەین لە ڕۆژئاوا، هیوادارین سەرکەوتن بۆ هەمووان بێت.
ئاڤێستا فاخیر، بەشداربوویەکی دیکە وتی:وەگ گەنجێکی شاری کۆیە هاتووم تا پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوا بکەم، هەر کوردێک لەهەرشوێنێکی دنیا بێت پێویستە ئێمە پشتگیریان بکەین و پارێزگاری لەمافەکانمان بکەین.