لە چەمچەماڵ خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا بەردەوامە
لە شارۆچکەی چەمچەماڵ خۆپیشاندان لەلایەن سەرجەم وێژەکانی شارۆچکەکەوە دژی هێرشەکانى چەتەکانی جۆلانی و دەوڵەتی تورک، بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
لە شارۆچکەی چەمچەماڵ سەرجەم توێژە جیاوازەکان دژی هێرشەکانی چەتەکانى جۆلانی و دەوڵەتى تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
خۆپیشاندەران بە درووشمەکانی “بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا” و “لە باکووربم یان باشوور، کوردستانم هێڵی سوور” و “بەزریان و ڕەشەبا ناکەوێت لوتکەی چیا” بەردەوامن لە پشتگیریکردنی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا لە دژی چەتەکانی جۆلانی و دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
هەروەها بانگەواز لە تەواوی گەلی باشووری کوردستان دەکەن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانەوە، بۆ بەشداربوون لە سەفەربەری بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان.
جێگەی باسە، خۆپیشاندان بۆ پشتگیری بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دژی چەتەکانی جۆلانی و دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان و جیهان بەردەوامە.