پەدەکە ڕێگەی نەدا یاداشتی کەسوکاری زیندانیان بگاتە نەتەوە یەکگرتووەکان
کەسوکاری دەستگیرکراوانی هەولێر و بادینان و ئەو کەسانەی لە لایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستگیرکراون یاداشتێکیان نوسیوە، دوای ڕێگریکردنیان لە گەیشتن بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویان کردەوە.
ناوەندی هەواڵ
کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان کە ئەمڕۆ لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕیگرییان لێکرا، لە ڕێگەی یاداشتێکەوە داوا دەکەن مافی دەستگیرکراوەکانیان بدرێتەوە، هەرچەندە لە لایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕێگری کرا لە سەردانیکردنی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام یاداشتەکە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە، ئەوە ئاشکرا کرا هێزەکانی پەدەکە ڕێگە لە ئازادی ناڕەزایەتی دەربڕین دەگرن و هەوڵی بێدەنگ کردنی خەڵکی ناڕازی دەدەن، جەختیش لەوە دەکەنەوە: "هەموو دانپێدانانێکیان لە ژێر ئەشکەنجە و زۆرەملێدا پێدەکرێت".
دەقی یاداشتەکەی بڕیار بوو پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت:
ماوەی شەش مانگە لە پرۆسەیەکی نایاسایی و نادیموکراسییدا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەیان چالاکوانی مەدەنی، ڕۆژنامەنووس و مامۆستا، بە شێوازێکی ناشارستانیی و دڕندانە لەبەر چاوی ژن و منداڵ ڕفێندراون و هەتا ئێستا چارەنووسییان نادیارە.
ئێمە وەکو کەسوکاری ئەو زیندانییانە، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمان، خەڵکی دیموکراسییخواز و کونسوڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان دەکەین، ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و کەسوکارە بێ تاوانەکانمان ئازاد بکەن، چونکە ئەو کەیسە سیاسییە بۆ بێدەنگکردنی خەڵکی ناڕازیی، کە داوای مافی سەرەتایی خەڵکەکەیان دەکەن، هەروەها هەموو دانپێدانانێک لەژێر ئەشکەنجە و هەڕەشەدا ڕەت دەکەینەوە.
پێویستە ڕێگا بە پارێزەری زیندانییان بدرێت، بریگرتەکانیان بە ئازادانە ببینن و مافە یاساییەکانیان پێشێل نەکرێت، ئەو رێگرییەش لەکاتێکدایە، کە دەبوو بەپێی یاسای ژمارە ٣٥ی ڕۆژنامەنووسیی و یاسای ژمارە ١١ی خۆپیشاندان، مامەڵەیان لەگەڵ بکرایە، بەڵام بەداخەوە بەپێی ماددەی ژمارە ١٥٦ی یاسای سزادانی عێراقیی و بە تۆمەتی بێ بنەما و لەژێر هەڕەشەدا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و دۆخیان مەترسییدارە.
ئەوەش دژی یاسا بەکارەکان و جاڕنامەی مافی مرۆڤە و دەبێتە مەترسیی لەسەر پرۆسەی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستان.
ناوی بەشێک لە دەستگیرکراوەکانی بادینان
لیستی یەکەم:
– ناوی دهستگیركراوه مەدەنیەكانی پارێزگای دهۆك:
شێروان شێروانی (ڕۆژنامەڤان).. دهۆک ٧/١٠/٢٠٢٠
شڤان سەعید بەرۆشکی (مامۆستا و چاڵاکڤان).. دهۆک ٢٢/١٠/٢٠٢٠
گوهدار زێباری (ڕۆژنامەڤان).. ئاکرێ ٢٢/١٠/٢٠٢٠
ئەیاز کەرەم (ڕۆژنامەڤان) .. دهۆک ٢٢/١٠/٢٠٢٠
هاریوان عیسا (چاڵاکڤان).. سێمێل ٢٢/١٠/٢٠٢٠
بەدەل بەرواری (چالاكڤان) – دهوك ١٨/٨/٢٠٢٠
یٔومێد بەروشكی (چالاكڤان) – دهوك ١٨/٨/٢٠٢٠
لیستی دووەم:
– ناوی گروپێکی چاڵاکوانی سیاسی مەدەنی پارێزگای دهۆك:
مەسعود شنگالی (مامۆستا) دهۆک ٣٠/٨/٢٠٢٠
سلێمان کمال هاریکی (مامۆستا) ئاکرێ ٦/٩/٢٠٢٠
سلێمان موسا زێباری (چاڵاکڤان) ٦/٩/٢٠٢٠
ساڵح عەبدولجەبار (مامۆستا) شێلادزێ ٢٠/٨/٢٠٢٠
جەمال خەلیل سندی (مامۆستایێ زانکۆیێ) زاخۆ.. ٤/٩/٢٠٢٠
بەندەوار ئەیوب رەشید (چاڵاکڤان) .. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠
پەهلەوان عادل بناڤی (چاڵاکڤان) .. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠
کارکەر عەباس عەلی روستینکی (چاڵاکڤان).. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠
وەڵات گەودا (چاڵاکڤان) .. زاخۆ ٩/٩/٢٠٢٠
شێروان سێمێلی (چاڵاکڤان).. سێمێل ٩/٩/٢٠٢٠
دکتور عامر (مامۆستا) .. دهۆک ٩/٩/٢٠٢٠
لیستی سێیەم:
بەشداربوانی خۆپیشاندانە مەدەنیەکەی شێلادزێ پارێزگای دهۆک دژی بێکاریو دابەشنەکردنی موچە
مەحمود ناجی ئەحمەد (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٣/١٢/٢٠٢٠
کوڤان گارق جبرائیل (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٣/١٢/٢٠٢٠
یوسف شەریف ئیبراهیم (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٣/١٢/٢٠٢٠
ئەمجەد رێکانی (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
نێچیرڤان بەدیع (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
ئەیمەن سعداللە ئەحمەد (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٥/١٢/٢٠٢٠
ئەمین سعداللە ئەحمەد (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٥/١٢/٢٠٢٠
محمەد نێروەی (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٢١/١/٢٠٢١
قارەمان شوکری (ڕۆژنامەنۆس).. شێلادزێ ٢٧/١/٢٠٢١
ت.پ