پانێڵێک لە لایەن گروپیک لە ژنانەوە بەڕێوە دەچێت
بە مەبەستی زانینی دۆخی ژنانی باکورو و رۆژهەڵاتی سوریا لە ڕووی یاساییەوە، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ژنان پانێڵێك بەڕێوەدەچێت.
ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٨ بە کاتی باشوری کوردستان و ٧ بە کاتی قامیشلۆ، پانێلێک لە لایەن گروپێک لە ژنان بە ڕێگایی بەرنامەی زووم ئەنجام دەدرێت، پانێڵکە لە ژێر ناوی "لە دژی داگیرکاری و کوشتنی ژنان بۆ ئاشتی و پاراستن"، بە مەبەستی خستنەڕووی ئەو یاسایانەی لایەنگری مافی ژنان دەکەن لە دەستوری سوریادا ئەنجام دەدرێت.
پانێڵەکە لە لایەن ئیمان فەتیح، سەرۆکی دەزگای ئاشتی بۆ ژنان و ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی ژنان لە سوریا بەڕێوەدەبرێت، گفتوگۆیەک لە نێوان عەتیە محەمەد یوسف پارێزەر و ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوە و پاراستنی مافی ژنان لە سوریا و جیهان خزرو، سەرۆکی دەستەی ژنان لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت.
ژنان دەتوانن لە ناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی ناوڕاست و باکوری ئەفریقاوە بەشداری پانێڵکە بکەن و تەماشای بکەن.
ئامانجی پانێڵەکە زانینی دۆخی ژنانی سوریایە هەروەها، تا چەند مافە یاساییەکانی ژنان لە سوریا جێبەجێ دەکرێت.