نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکەوتوو نەبوو لە پاراستنی مافەکانی ژنان

دوای پێنج هەفتە لە دانوستان لەسەر مافەکانی ژنان لە جیهاندا، کۆمسیۆنی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداری ٢٥ هەزار ئەندام کۆتاییان بە کۆبوونەوەکانیان هێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

٦٥ـمین کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن کۆمسیۆنی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ ماوەی پێنج هەفتە بەردەوام بوو، ڕۆژی شەممە ٢٧ی ئازار کۆتایی پێهات، ڕاپۆرتی کۆتاییش لە کۆبوونەوەکەدا پەسەندکرا، تێیدا باس لە رەوشی ژنان کرا لە جیهاندا و داواکرا دژ بە توندوتیژی سەر ژنان و گێچەڵی سێکسی بوەستەنەوە.

 

کۆمسیۆنی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد ڕێژەیەکی بەرزتر لە ژنان بەشداری ناوەندەکانی بڕیاری جیهان بکەن.

لە ٦٥ـەمین کۆبوونەوە زیاتر لە ٢٥ هەزار ئەندامی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون، ٢٠٠ حاڵەت ڕاستەوخۆ لەلایەن وڵاتانی بەشداربوو و ٧٠٠ حاڵەتی دیکە لەلایەن نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە باس کران.

 

کۆمسیۆنی ژنانیش ئەو نەخشە ڕێگایەی ٢٥ ساڵ بەر لە ئێستا لە پەکین دەربارەی یەکسانی جێندەری پەسەندکردەوە و کێشە سەرەکییەکانیشیان خستەڕوو، هەروەها ئاماژەیان بە توندوتیژی و دەستدرێژییەکان کرد کەلە جیهاندا ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە.

 

کۆمسیۆنی ژنان لە نەتەوە یەکگگرتووەکان، پێشنیازێکی ٥٠ لاپەڕەیی پێشکەش بە شاندی بەشدار بوو کرد و لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا بەشی گرنگی ڕاگەیاندنی مافەکانی ژنان لە ڕووسیا، کوبا و ڤاتیکان ڕەت کرایەوە، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا پێسنیارەکە کەمکرایەوە بۆ ٢٤ لاپەڕە و ٦٤ پەرەگراف، هەموو ئەو پەرەگرافانەی سەبارەت بە گێچەڵی سێکسی، بەها، ماف و یەکسانی ڕەگەزی لادران.

بە وتەی هەندێک لە دیپلۆماتکارە بەشداربووەکان، ڕوسیا و چەند وڵاتی دیکە پێداگرییان لەسەر "نزیکبوونەوەیەکی نەریتی و ژینگەی خێزان" کردەوە، ڤاتیکان، کوبا، سعودیە و بەحرەین کاردانەوەی زۆر خراپیان هەبوو لە بەرامبەر "هێرشەکان لە دژی یەکسانی مافی ژن و پیاو".

 

لە کۆتایی کۆبوونەوە پێنج هەفتەییەکەدا، پۆمپیل مالامبۆ-نگوکا، بەڕێوبەری ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە هەموو دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کە ڕێوشوێن بۆ زیادکردنی بەشداری ژنان لە گشت کایەکاندا بکەنەوە و لە هێرشە ئەلکترۆنی و کۆمەڵگەییەکان پاریزراو بن.

 

ت.پ