بە پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی یادی خاپورکردنی سەیدسادق کرایەوە

پاش تێپەڕبوون ٣٣ ساڵ بەسەر ڕووخانی سەیدسادق بە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی یادی ئەو ڕۆژە کرایەوە.

پاش تێپەڕبوون ٣٣ ساڵ بەسەر ڕووخانی سەیدسادق بە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی یادی ئەو ڕۆژە کرایەوە.

سەیدسادق

 

لە٢٥ی ئازارئ ١٩٨٧دا سەیدسادق لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقییەوە خاپورکرا و هاوڵاتیانی شارەکەی ڕاگواستران بۆ ئۆردوگاکان، ئەمڕۆش لە یادی٣٣ ساڵەی ئەو کارەساتەدا ڕێکخراوی بێخود بە پێشەنگایەکی دۆکۆمێنتاری فۆتۆیی ئەو ڕۆژانەی شارەکەیان بە بیر هاوڵاتیان هێنایەوە.

 

پێشەنگاکەلەسەر پردی ناوبازاری شارۆچکەی سەیدسادق کرایەوە، لە پێشەنگاکەدا فۆتۆ کۆن و نوێیەکان بە پێی قۆناغەکان لە ساڵانی ١٩٨٠ تا دواین وێنەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی سەیدسادقی لەخۆ گرتبوو.

وێنەکان  ڕووخانی ماڵ و تێکدانی هەموو شوێنەکانی شارەکە و ژیانی سەختی ئۆردوگاکان و خێوەتەکان، هەروەها کارکردن و ژیانی سەختی ژنانی سەیدسادقی نیشان دەدا، لەهەمان کاتدا ئارەزووی  زۆری ژنان بۆ خوێندن و ژیانێکی ئاسودە دەگێڕنەوە، بەڵام دوای ٣٣ ساڵ بەسەر کارەساتەکەدا لە پێشەنگاکەدا  هیچ ژنێکی سنورەکە  ئامادە و بینەری ڕەنجی زۆری ژنانی شارەکەیان نەبوون.

 

پێش ٣٣ ساڵ ڕژێمی بەعسی عێراقی بە شۆفڵ، دەبابە و چەکی قورس ماڵ و گوند و ژیانی  سەیدسادقیەکانی تەختی زەوی کرد و شوێنێکی نەهێشتەوە بۆ ژیانکردن و هاوڵاتیانی شارۆچکەکەی ناچار بە ڕاگواستن کرد.

 

ت.پ