نوسینگەی مافی مرۆڤ، ڕۆژی ژنانی کوەیت بە ڕۆڵی ژنان خۆیان یاد دەکاتەوە

ڕۆژی ١٦ی ئایار بە ڕۆژی ژنانی کوەیت دادەنرێت، هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا ژنان لەلایەن دەوڵەتەوە پێزانینیان پێدەدرێت، ڕێز لەو هەوڵ و سەرکەوتنانەی ژنان دەگیرێت کە بە درێژای مێژوو ئەنجامیان داوە بۆ دەستکەوتنی سیستمێکی بەڕێوەبەری بەهێز.

ناوەندی هەواڵ

 

١٦ی ئایار بە ڕۆژی ژنانی کوەیت ناسراوە، هەمو ساڵێک لەم ڕۆژەدا کار و چالاکییەکانی ژنانی کوەیت بۆ یادکردنەوەی ڕۆژەکەیان دەستپێدەکات هەروەها لەم ڕۆژەدا ژنان لە ئاهەنگێکدا ڕێزیان لێدەنرێت و یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.

 

جاسم المباركي، سەرۆکی ئەنجومەنی نووسینگەی نیشتمانیی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا ژنانی کوەیت لەلایەن دەوڵەتەوە پێزانینیان پێشکەش دەکرێت بەوەی لە هەموو بوارە جیاجیاکانی ژیاندا ڕۆڵی خۆیان بینیووە و باوەڕیان بە ڕۆڵی خۆیان هەیە لە بنیاتنانی کۆمەڵگادا.

ئەوەشی ڕوونکردەوە ژنانی کوەیت لە ڕووی مێژووییەوە ڕۆڵی گرنگی خۆیان بینیووە لە کۆمەڵگادا، لەگەڵ هەبوونی ماڵ و منداڵ بەڵام توانیویانە ڕیزی پێشەوەی بەهێزی و سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

ژنانی کوەیت بە خۆبەخشانە لە دەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەو چەند ئەرکەی هەیە جێبەجێی بکەن هەروەها لە هەرکاتێکدا کە کاتی تەنگانە بووبێت ڕۆڵیان لە کەرتی تەندروستی بە شێوەیەکی خۆبەخش بینیوە.

 

کوەیت ساڵانی ڕابردوو لەلایەن ژنانی وڵاتەکەیەوە چەندین دەستکەوتی بەدەستهێناوە، ئەو وڵاتە بە تەواوەتی ڕەنگدانەوەی بەڕێوەبردنی سیستمێکی ژنانەی پێوە دیارە چونکە ژنان هاوبەشن لە پڕۆسەی گەشەپێدان و پێشکەوتنی ناو کۆمەڵگا.

 

هودا شەیجی، سەرۆکی لیژنەی مافی خێزان لە دادگای نیشتیمانی مافی مرۆڤ دەربارەی ڕۆژی ژنانی کوەیت دەڵێت: "دەبێت ئەم ڕۆژە تەنها پیرۆز نەکرێت بەڵکو هەمووان ئاگاداری ئەوە بن دەستکەوتنی ئەم ڕۆژە لە پاش چ هەوڵ و هێزێکەوە بەدەست هاتووە، ژنان خاوەن چەندین پلانن بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن".

 

لیژنەی مافی خێزان پلانێکی تۆکمەی هەیە بۆ پشتگیریکردن لە هەموو ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی ژنان و بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنانە لە بوارە جیاوازەکاندا.

 

ت.پ