لەهەڵەبجە پڕۆژە بۆ بەهێزكردنی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو

لەهەڵەبجە پڕۆژە بۆ بەهێزكردنی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ سودمەندبووانی  پڕۆژەی "بەهێزكردنی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە ڕێگەی كێڵگەی پەلەوەری زیرەك" بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێبەخشرا.

میهرەبان سەلام 

 

هەڵەبجە-سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی تەمووز، لە دیوانی پاریزگای هەڵەبجە، بە ئامادەبونی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران، بە پاڵپشتی باڵیۆزخانەی ئوسترالیا-عێراق لە چوارچێوەی پرۆگرامی "هاریكاری ڕاستەوخۆ"، بڕوانامەی بەشداریكردن بەخشرا بە سودمەندبووانی  پڕۆژەی "بەهێزكردنی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە ڕێگەی كێڵگەی پەلەوەری زیرەك".

 

ئامینە عەبدوڵا فەتاح، خاوەن کێڵگەی پەلەوەری قەل و قازو مریشک و وتی: من چەند ساڵە خەریکی ئەم پڕۆژەیەم و هیوادارم هاوکاری بکرێین و بتوانین بەرهەمەکانمان بخەینە بازارەوە، لە لە پلانمدایە پرۆژەکە گەورە بکەم و بتوانم خەڵکی تریش بخەمە سەر کار.

 

 سەبارەت بە پرۆژەکەو بەشداری کردنی ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن پزیشکانەوە ڕاهێنانیان پێکراوە بەتایبەت لە ڤایرۆس و دەرمان دان بە پەلەوەرەکان  ئەوەشی بەرهەمی هێلکەو گۆشتە دەخەینە  بازارەوە وادەکات کارەکانیان فراوانتر ببێت.


سەلما عەبدولقادر وتی: پێشتر پڕۆژەم هەبووەو ئەم ڕێکخراوەش مریشکی زیاتری بۆ دابین کردوین و لەڕێگەی ئامێری تایبەتەوە ئاگامان لە پەلەوەرەکانمانەو چەندین پێداویستی سەرەتایی و گرنگیان بۆ دابین کردووم، کاریان بۆ ئاسان کردووم پڕۆژەکەم فراوانتر بووە.