لە ١١یەمین ساڵیادی فەرمانەکەدا سیمپۆزیۆمێک بەڕێوەدەچێت
سبەینێ کاتژمێر ٨ی شەو سیمپۆزیۆمێک بە هاوکاری تاژێ و هاوپەیمانی نادا لەیادی ١١ ساڵەی فەرمانی شنگال بەڕێوەدەچێت.

شنگال
لە ١١یەمین ساڵیادی ئەو فەرمانە، سبەینێ کاتژمێر ٨ی شەو سیمپۆزیۆمێک بە بەشداریی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" و هاوپەیمانی نادا لەسەر زووم بە ناونیشانی "بەرەو ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئێزدی ١١ ساڵ دوای جینۆساید" بەڕێوەدەچێت.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا کە بە پیشەنگایەتی بوشرا جەعفەر، ئەفسەری هاوپشتی عێراقی نادا، ڕیهام حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ، سیمینارێک لەسەر فەرمان و ڕێکخستنی ژنانی ئێزدی پێشکەش دەکات، هەروەها گوڵان شەنگالی فەرماندەی یەژەشە سیمینارێک لەسەر دامەزراندنی یەژەشە و گرنگی پاراستن پێشکەش دەکات.
سیمپۆزیۆمەکە ٤٠ خولەک دەخایەنێت و ١١٣ ژنی چالاکوان و ڕێکخراوی ژنان کە بەشێکن لە هاوپەیمانی نادا بەشداری سیمپۆزیۆمەکە دەکەن.