دوای چەند مانگ لە ڕفاندنی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکرێت

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، داوای لە حکومەتی کاتی سووریا کرد لێکۆڵینەوەیەکی ڕاستەقینە و ڕوون لەبارەی بێسەروشوێنکردن و ڕفاندنی ژنان و کچانی عەلەوی لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا ببکات.

ناوەندی هەواڵ

 

 دوابەدوای شەپۆلێکی توندوتیژی کە لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوودا کەناراوەکانی سووریای گرتەوە، چەند شارێکی وەک تەرتووس و لازقییە شایەتحاڵی بێسەروشوێنکردن و ڕفاندنی ژنان و کچانی عەلەوی بوون لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە هەتەشەی جیهادییەوە، ئەمەش لەکاتێکدا بێدەنگیی فەرمی و نەبوونی وەڵامدا ڕوویدا، نیگەرانییەکانی دروستکرد کە ڕفاندنەکان بەشێکن لە بەئامانجگرتنی سیستماتیکی تائیفی.

 

لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا کە لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتییەوە ڕۆژی ٢٨ی تەمووز بڵاویکردووەتەوە، داوای لە حکومەتی کاتی سووریا کردووە لێکۆڵینەوەی ڕوون و ڕاستەقینە لەبارەی بێسەروشوێنکردنی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا بکاتەوە، هەروەها دوای چەند مانگێک لە دیارنەمان و نادڵنیایی، چارەنووسیان ئاشکرا بکات.

 

بەڵگەنامەکردنی کەیسەکان

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە کەیسەکانی ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ژنان و کچانی عەلەوییان لە شارەکانی تەرتووس، لازقییە، حومس و حەمای کەناراوەکانی سووریا بەڵگەدارکردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە هیچ پێشکەوتنێکی بەرجەستە لە لێکۆڵینەوە فەرمییەکاندا بەدی نەهاتووە.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا کە بە وردی هەشت کەیسی دیارنەمانی ژنان و کچانی لە کەناراوەکانی سووریا بەڵگە کردووە، هەروەها پێداچوونەوەی بە ڕاپۆرتە زیادەکاندا کردووە کە دەیان کەیسی دیکەی دەگرێتەوە، قوربانییەکان کچانی تەمەنی یاسایان لەخۆگرتبوو کە لە ڕۆژێکی ڕووناکدا ڕفێندرابوون، داوا لە هەندێک خێزان کرا کە فیدیەی ئازادکردنی کچەکانیان بدەن، هەندێکی تریش ترسیان دەربڕی لەوەی کچەکان تووشی هاوسەرگیری زۆرەملێ یان دەستدرێژییەکی قورس بکرێن.

 

بانگەواز بۆ کردەوە

ڕێکخراوەکە دووپاتیکردەوە کە بەشێک لە کەسوکاری قوربانییەکان سکاڵایان لە پۆلیس تۆمار کردووە و تا ئێستا هیچ وەڵام و زانیارییەکی فەرمییان پێ نەگەیشتووە، هەندێکیان مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە یان تەنانەت تاوانبارکردنیان خێزانێک ژمارە تەلەفۆنەکەیان ڕاگەیاند کە بۆ داوای فیدیە بەکارهاتووە، بەڵام سەرکەوتنێکی کەمیان بەدەستهێنا.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا داوای لە حکومەتی کاتی سووریا کرد، ڕوونکردنەوەی ڕەسمی بداتە ئەو خێزانانە و لێپێچینەوە لە بەرپرسانی ئەو تاوانانە بکات و ڕێوشوێنی خێرا و بەپەلە بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ژنان لە ڕفاندن و دەستدرێژیکردن، نەبوونی وەڵامی فەرمی پێچەوانەی بەڵێنەکانی حکومەتە بۆ بونیادنانی دەوڵەتێک لەسەر بنەمای سەروەری یاسا.