لە تاران زیاتر لە ٤٠٠٠ منداڵ کاری کۆکردنەوەی زبڵ دەکەن
بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوە ناحوکمییەکان زیاتر لە ٤٠٠٠ منداڵی کۆکەرەوەی زبڵ هەیە لە پارێزگای تاراندا.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئامارەکانی خۆشگوزەرانی، لە ئێران ١٤ هەزار منداڵ لەسەر شەقامەکان هەیە، ژمارەی منداڵانی کۆکەرەوەی زبڵدانەکان کەمترە لە پۆلێنی ئەو منداڵانەی کە لە دوکانەکاندا کاردەکەن و ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەکان کار دەکەن، بەڵام بە کارێکی نائاسایی و پڕ مەترسی دادەندرێت، بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوە ناحوکمییەکان ژمارەی ئەو منداڵانەی کاری کۆکردنەوەی زبڵ دەکەن ٤٠٠٠ منداڵە.
بە وتەی بەرپرسانی ئێران، ژمارەیەکی زۆری ئەو منداڵانە لە وڵاتانی ئەفغانستان، پاکستان و بەنگلادش هاتوون و کۆچبەرن، هەروەها دابەشکردنی دیارینەکراوی ئەو منداڵانە لەسەر شەقامەکان هەیە.
بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان لە ساڵی ٢٠١١ دا ژمارەی کارکردنی منداڵان لە ئێران بە ٣ بۆ ٧ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت کە زیاتر لە ٢٠ هەزاریان لە تاران کاردەکەن.
ت.پ