لە شەهبا و شەنگال یادی زەینەب کناجی کرایەوە

لە گوندی دێگورا لە شەنگال و ناوچەی ئەحداس لە شەهبا یادی زەینەب کناجی، ناسراو بە زیلان کرایەوە و لەبارەی ژیانییەوە سینەفزیۆنێک نمایشکرا.

 

شەنگال

بە بیرهێنانەوەی زەینەب کناجی ناسراو بە زیلان لە گوندی دێگۆرا لە شەنگال، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ سیمینارێکیان ڕێکخست، ئەندامانی تاژێ، دایکە خۆخێ جندی، عەدۆل شەمۆ و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتی شەنگال ڕیهام حەجۆ دەربارەی کار و ژیانی شەهید زیلانەوە وتارێکیان پێشکەشکرد.

زۆزان یوسف هەستی خۆی لەبارەی بوێری شەڕڤانانی ئازادییەوە دەربڕی و وتی: ئەمڕۆ یادی شەهید زیلانمان بەرز ڕابگرن، دەبێت ئێمە وەک ژنانی شەنگال هەموومان یەکڕیز بین و درێژە بە ڕێبازی ئەوان بدەین، دەبێت هەموومان ببینە زیلان، تەنها بەو شێوەیە دەتوانین خاوەنی خاکی خۆمان بین و وڵاتەکەمان ڕزگار بکەین.

شەهبا

لە ناوەندی چاند و هونەری ناوچەی ئەحداس لە شەهبا، ڕێکخستنی کۆنگرە ستار-هەرێمی عەفرین کۆبوونەوەیەکیان بە بەشداری دانیشتوانی شەهبا، عەفرین و نوێنەری ڕێکخراوەکانی ڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیک ڕێکخست و تێیدا یادی شەهید زیلان بەرز ڕاگیرا و سینەفزیۆنێک دەربارەی ژیان و خەباتی زەینەب کناجی-زیلان نمایشکرا.

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی هەرێمی عەفرین، نەورۆز ئەحمەد لە کەسایەتیی تێکۆشانی زیلاندا شەڕڤانانی ئازادی بیرهێنایە، دەربارەی چالاکییەکەی زیلان وتی: ئێمە لە کەسایەتیی زیلاندا هەموو شەڕڤانانی ئازادی بە بیردەهێنینەوە، ئەمڕۆ لەبەر ڕۆشنایی تێکۆشانی ئەواندا درێژە بە بەرخۆدان دەکەین، زیلانیش بە ئامانجی وەڵامدانەوەی پیلانەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، لەم ڕۆژەدا چالاکییە فیداییەکەی ئەنجامدا.

 

لەکۆتاییدا گروپی شەهید ئاڤێستای تەڤگەری چاند و هونەری هەرێمی عەفرین، لەبارەی بەرخۆدان و بەرخۆدانی زیلانەوە وتووە.

ت.پ