لە کۆیە کەمپەینی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت

لە شاری کۆیەوە بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان بەدروشمی "ڕۆژئاڤا لە ناو دڵ وخوێنمانە" دەستکراوە بە کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری.

شیا کۆیی

 

کۆیە-لەدرێژەی یەکدەنگی گەلی کوردو پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کە ڕووبەڕووی هێرشی دڕندانەی چەتەکانی هەتەشەو دەوڵەتی تورک بووەتەوە، باشووری کوردستان هەكمەتی هاوکاری بۆ گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە.

 

تاڤگە حەمەساڵح، بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدان وئەنفال، لە کۆیە وتی: ئێمە وەک ژنانی کۆیە وەکو یەکەم تیم هاتین بۆ دامەزراندنی کەمپەینێک ، کەمپینی نەتەوەیی "#ڕۆژئاڤا لە ناو دڵ وخوێنمانە"، لەگەڵ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و ژنان و هونەر مەندان و مامۆستایان و بەرپرسی کارگێری و حزبی و خەمخۆرانی شاری کۆیە و ناوچەکانی تری کوردستان لەپێناو  گەیاندنی هاوکاری و پێداویستی بەپەلە بۆ خوشک وبرایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئامانجمان ئەوەیە لەم کاتە سەختەدا پێکەوە دژی سیاسەتی قڕکردن و برسی کردن و کۆچی زۆرەملێی ڕۆڵەکانمان بوەستینەوە و بەبڕێکی کەمیش بێت بتوانین هاوکاری خوشک و برایانمان بین.