ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی پشتیوانی لە بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژئاوا دەکات
ئەفراح شوکی، ڕۆژنامەنووسی عێراقی ڕایگەیاند کە پاڵپشتی لە بەرخۆدانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر پێشێلکارییەکان شەرمەزار دەکات.
ناوەندی هەواڵ
لە بەرامبەر زیادبوونی هێرشەکانی جیهادیەکانی هەتەشە بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سەوریا، دەنگی ژنانی وڵاتانی جیاجیا بەرز دەبێتەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژئاوا دەردەبڕن.
ئەفراح شەوکی، ڕۆژنامەنووسی عێراقی کە لە فەڕەنسا نیشتەجێیە، لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە پەیامی هاودەنگی بۆ ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان ناردووە. پەیامی ئەفڕەح شەوکی بەم شێوەیەیە:
لە فەڕەنساوە هاوسۆزی تەواوم لەگەڵ ژنانی بەهێز و بوێر دەردەبڕم. ئەم ژنانە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی دڕندانەترین هەڕەشە و توندوتیژی و ئاوارەبوون بوونەتەوە. نابێت جیهان لە بەرامبەر ئەو سەختییانە بێدەنگ بێت کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە، هاودەنگی تەنها وشەیەک نییە کە دووبارەی دەکەینەوە، ئەوە هەڵوێستێکە کە داوا لە هەموو گەلانی خاوەن ویژدان دەکات دەست لە توندوتیژی دژی ژنان ڕابگرن، ئەوەی ژنان ئەمڕۆ لە کۆبانێ ئەزموونی دەکەن، ڕەنگە سبەی ئەزموونی بکەین. پێویستە هاودەنگی لەگەڵیان نیشان بدەین و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیدانە بکەین، هاودەنگیی ئێمە بۆ هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە. جینۆسایدی ئەو گروپە چەکدارانە ڕەتدەکەمەوە و شەرمەزار دەکەم کە پەنا بۆ توندوتیژی و شێوازی شەڕ دەبەن.