ژنانی سوەیدا: ئازایەتی و ڕۆڵی ژنانی کورد بەرز دەنرخێنین
ژنانی سوەیدا پشتیوانی خۆیان بۆ ژنانی کورد لە دژی هێرشەکانی سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربڕی و وتیان: ئێمە ئازایەتی و ڕۆڵی ژنانی کورد بەرز دەنرخێنین، ئێمە لەگەڵیانین، ئێمە یەکین.
ڕۆشێل جونیور
سوەیدا-لە سووریا ئیدارەی کاتی هەتەشە و زۆرێک لە گروپە چەتە چەکدارەکان بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکەنە سەر باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، کاردانەوەکان بەرامبەر بە هێرشەکان لە هەموو جیهانەوە زیاتر دەبن و ژنانی سوەیداش جەختیان لەوە کردووەتەوە کە لەگەڵ ژنانی کورد دەوەستن و پشتیوانیان دەکەن.
وەڵامێک بۆ بێدەنگی جیهانی
چالاکوان شام نەفا ئەو دۆخەی کە ئەمڕۆ کورد تووشی دەبێت بە "سیناریۆی جینۆساید و ئاوارەبوون و پاکتاوی نەتەوەیی’ پێناسە کرد و وتی: ئەوەی لە سوەیدە ڕوویدا هاوشێوە بوو، هاودەنگی لەگەڵ کورد تەنها شەرمەزارکردنێکی ئاسایی نییە، بەڵکو بە ئەزموونەکانیان پشتیوانی لێدەکەن، لە ناوچەی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشێلکاری بەرامبەر ژنان و منداڵان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت، چ لە ڕوانگەی مرۆیی و چ لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە، بێدەنگی جیهانی جێی داخە.
"ئەشکەنجەدانی تەرمەکان دڕندەییە"
شەم نەفاع کاردانەوەی بەرامبەر بە ئەشکەنجەی تەرمی شەڕڤانێکی کورد نیشان دا و وتی: ئەمە دڕندەییەو دەبێت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ئیدانە بکرێت، لە وڵاتی ئێمەدا زمان و خۆشەویستی مرۆڤ دەبێت پێش تائیفەگەری بێت، ئەوان قبوڵ بکەن یان نا، ئێمە لەگەڵ کورد پێکەوە دەژین و خوشک و براین، لە هەموو شوێنێکی سووریا ئێمە کوردین و ئەوانین، واتە ئێمە یەکین.
وەلا تاجەلدین کە خەم و پەژارەیەکی قوڵی خۆی بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنی و منداڵان دەربڕی، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: باجەکەی هەمیشە لە ژیانی مەدەنیدا دەدرێت، ئەم جۆرە کردەوانە کە هیچ سنوورێک نازانن، نەک تەنها ئایدۆلۆژیایەک بەڵکو ئایدۆلۆژیای هەموو سوورییەکان نوێنەرایەتی دەکەن، کۆمەڵکوژییەکان خەسارێکە بۆ هەمووان و پێویستە گفتوگۆی نێوان سوورییەکان لەسەر بنەمای خۆشەویستی و ئاشتی بێت ئەوەی لە شارە سنوورییەکانی سووریا و سویدە دەکرێت، لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و دەزگاکانی فریاگوزاری هەڵاواردنە.
"لەگەڵ ژنانی کورد وەستاوین"
هەروەها غەریب هیلال کاردانەوەی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: یاسا نێودەوڵەتییەکان هەن کە مافی ژنان و منداڵان دەپارێزن، بەو پێیەی ژنان ئەوانەن کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی شەڕەوە؛ پێویستە خەڵکی مەدەنی لە ناوچە جێناکۆکەکان چۆڵبکرێن و لە ناوچە ئارامەکاندا نیشتەجێ بکرێنەوە، دەبێت هاودەنگی ژنان لە سووریا دژی پێشێلکارییەکان لە هەموو بەشەکانی وڵاتدا بوەستن، ئاشتیمان دەوێت بۆ ئەوان و بۆ هەموو سووریا.