نووسەری کورد: قژمان هێمای ژنبوون و شۆڕش و نەتەوەکەمانە
جوان عیزەت، نووسەری کوردی باشووری کوردستان، کاردانەوەی بەرامبەر بڕینی قژی شەڕڤانێکی یەپەژە نیشاندا و وتی: ئێمە بەم قژە بوونمان هەیە و دەبین، قژمان هێمای ژنبوونو شۆڕش و نەتەوەکەمانە، هیچ کەس ناتوانێت بوونی ژنی کورد لەناو ببات.
ناوەندی هەواڵ
ئەو چەتەیەی سەر بە حکومەتی کاتی سووریایە بە ناوی ڕامی ئەلدەهێش کە بە دەستە پیسەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە شەڕڤانێکی یەپەژەی لە شاری ڕەققە شەهید کردو دواتر پرچەکەی بڕی، ئەمەش دەریخست کە ئەوان هێشتا لە ئۆرگانی شەڕڤانانی یەپەژە دەترسن.
‘ئەگەر یەک کەزیمان ببڕن، ئێمە هەزاران کەزی شین و زیندوو دەکەینەوە"
سەبارەت بەم بابەتە، جوان عیزەت، نووسەری کورد لە باشووری کوردستانەوە سڵاوی لە بەرخۆدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد و ڕایگەیاند، ئەو کەزیەی کە ئەو چەتانە بڕیان کەزی ژنی کورد و ئازادی ژنە کورد بووە، ئەگەر تۆ بیەک کەزی ببڕیت، وا دەکەین هەزاران کەزی دیکە گەشە بکەن و بژین، ئەگەر بە یەک کەزی وەڵام بدەنەوە، ئێمە بە هەزاران کەزی وەڵامتان دەدەینەوە.
"کەزیەکانمان هێمای ئازادی ناسنامەمانن"
جوان عیزەت وتیشی: کەزی ئێمە هیمانی بوون و هەبوونمانە، هێمای ژنبوونمان شۆڕش و نەتەوەی ئێمەیە، ئەم کەزییە هەرگیز نامریت، تا ژن هەبن، ژیان و ئازادی و ئیرادە و بەرخۆدانی گەلی کورد دەبێت، بەم کەزیە ژنی کورد خۆی دەناسێت، کەس ناتوانێت بوونی ژنی کورد لەناوببات، بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا، بژی بەرخۆدانی گەلی کورد لە هەموو جیهان، بژی یەکڕیزی گەلی کورد و بژی ئازادی و بوونی گەلی کورد.