لە هێرشی فڕۆکەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئیدلیب ٦ منداڵ گیانیان لەدەستدا

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ گیان لەدەستدانی ٦ منداڵی بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی ڕوسیاوە بۆ سەر ئیدلیب ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

لە هێرشێکی سوپای ڕوسیا بە فرۆکە بۆسەر خانووی هاوڵاتیەک لە گوندی ئیبلینی سەربە پارێزگای ئیدلیب، بەهۆیەوە ژنێک و سێ منداڵ و پیاوێکی هەمان خێزان گیانیان لەدەستدا.

 

لە هێرشێکی دیکەشدا ماڵی ئەندامێکی ڕێکخراوی وایت هێڵمس کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو منداڵ و ژنێک و ئەندامی ڕێکخراوەکە گیانیان لەدەستدا.

 

ت.پ