ژنانی ئێزیدی بەڵێنی بەردەوامی بەرخودان نوێ دەکەنەوە

بەشداربووان لە ئاهەنگێکدا کە بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شنگال ڕێکخرابوو، جەختیان لەوە کردەوە، کە بەردەوامیی ژیانی ئەمڕۆی شنگال بەرهەمی قوربانیدانی شەهیدانە، هەروەها پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەل و ژنانی شنگال دەربڕی.

شنگال

 

 لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، دوای زیاتر لە ساڵێک لە داگیرکردنی شاری شنگال لە دەستی داعش ڕزگار کرا، لەو ماوەیەدا داعش جینۆسایدی دژی پێکهاتەی ئێزیدی ئەنجامدا و هەزاران کەس کوژران، هەزاران ژن و منداڵی ڕفاند.

 

بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی ئازادکردنی شنگال، ناوەندی شارەکە دوێنێ هەینی ١٤ی تشرینی دووەم، شاهیدی ئاهەنگێک بوو کە لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی''تاژێ'' بە هاوکاری ئیدارەی خۆسەر ڕێکخرابوو، لە میانی چالاکییەکەدا ژنانی بەشداربوو هەستی خۆیان و گرنگی ئەم ڕۆژەیان بۆ ئەوان دەربڕی.

 

فلوس بەرکات، ئەندامی ئەنجوومەنی تەلعەزار، لە تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی، پیرۆزبایی دەیەمین ساڵیادی ڕزگاربوونی لە خەڵکی شنگال کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم ڕۆژە هەڵگری مانای دڵسۆزییە بۆ ئەو شەهیدانەی کە لە بەرگریکردن لە خاک و کەرامەت گیانیان بەخت کردوە، هەروەها "ئێمە یادی شەهیدانی شنگال دەکەینەوە و کڕنۆش لەبەردەم قوربانیدانەکانیان دەبەین، ئەمڕۆ شانبەشانی دایکان و منداڵەکانی شەهیدان یادی دەیەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شنگال لەدەست داعش دەکەین، وەک پێکهاتەیەکی ئێزیدیش بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو جینۆساییدەی تیرۆریستانی داعش دژی کۆمەڵگەی ئێزیدی لە شنگال ئەنجامیاندا، سەرەتای بەرخۆدان بوو لە هەموو لایەک و لە زۆر ناوچە، کە شەڕڤانان و هێزەکانی بەرخۆدان  ڕووبەڕووی داعش بوونەوە، هەروەها لە سایەی خوێنی شەهیدەکاندا توانیان ئەو ژنانە لە دەستی گروپە تیرۆریستییەکاندان ڕزگاریان بکەن، هەروەها ''بەردەوامی ژیانی ئەمڕۆی شەنگال سوپاس و پێزانینە بۆ ئەو قوربانیدانانە، وەک چۆن ڕزگارکردنی ژن و دایکانمان لە دەستی داعش هێشتا لە سایەی ئەوانەوە ئەنجام دەدرێت''.

 

دووپاتیشی کردەوە، پێکهاتەی ئێزیدی هەمیشە پێویستە پتەو بوەستێت و بەرەنگاری ببێتە، ئەگەر وەک دە ساڵ لەمەوبەر یەکگرتووبن و زەوییەکەیان لە دوژمن وەربگرنەوە و سەرکەوتن بەدەستبهێنن، ئەوا ئەمڕۆ توانای سەرکەوتنیان هەیە.

 

"پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەل و ژنانی شنگال دەکەین"

زریان بۆتان، ئەندامی گروپی ئەستێرەی زێڕین، لە میانەی بەشداریکردنی لە ئاهەنگەکەدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی، وتی: "ئێمە لە کامپی مەخموورەوە هاتین و ئاهەنگەکەمان بۆ ساڵیادی ڕزگارکردنی شنگال دەستپێکرد وەک یادی گیانی پاکی شەهیدان، زۆر دڵخۆشم کە لێرەم، وە ئەمە یەکەمجارە سەردانی ئەم خاکە دەکەم، شنگال شارێکی جوانە و وزە و ئەخلاقی بەرزی پێبەخشیووم"، هەروەها سەردانی شوێنە پیرۆزەکان و شوێنە مێژووییەکانی کۆمەڵگەی ئێزیدیمان کرد، وە کەسە میهرەبانەکانیشم ناسی و ئەوەش بۆ من مایەی دڵخۆشییەکی گەورە بوو، وەک ژنانی مەخموور دووپاتی دەکەینەوە، کە تا کۆتایی بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی بەرخۆدانی هاوڵاتی و ژنانی شنگال، هیوای سەرکەوتن و بەختەوەری هەمیشەییان بۆ دەخوازین.