لە عەفرین خێزانێک کرانە ئامانج

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا خێزانێکیان لە عەفرین کردە ئامانج. لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ژنێکیش بە سەختی بریندار بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەم، نزیکەی کاتژمێر ٣:٠٠ لە گوندی مێیرەمین سەر بە شارۆچکەی شەرای عەفرین، چەتەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە هەڵمەتی جەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، هاوڵاتییەک بە ناوی ئیبراهیم ئەحمەد یاسین لە شوێنی ڕووداوەکە کوژراوە و هاوسەرەکەی بە ناوی مەنال مەحمود بە سەختی بریندار بووە. هەروەها یەکێک لە منداڵەکانیان کە لەو کاتەدا لە ماڵەکەدا بووە، بەستراوەتەوە.

 

مەنال مەحمود کە بە سەختی بریندار بوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەپێی زانیارییەکان باری تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر چاودێریدایە.

 

باس لەوەش کراوە، دوای ڕووداوەکە چەتەکان لە ناوچەکە هەڵاتوون.