لە بەرلین ژنان دۆسیەیەکی ئامادەکراویان ڕادەستی وەزارەتەکان کرد
کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە بە دروشمی "لە دژی کوشتنی ژنان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بوەستە" چالاکییەکی بەرفراوانیان ئەنجامدا و دۆسیەیەکی ئامادەکراویان ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد.
ناوەندی هەواڵ
بە پێشەنگایەتی کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە و بە دروشمی "لە دژی کوشتنی ژنان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بوەستە"، چالاکیەکی فراوانیان دەستپێکرد، سەبارەت بە کوشتن و تیرۆرکردنی ژنان هەروەها بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان، نامەیەکی کراوەیان ڕادەستی ناتۆ کرد.
کاتژمێر ١٤:٠٠ لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا بە بەیاننامەیەک داواکاری ڕێگەگرتن لە داگیرکارییەکانی دەوڵەوتی تورکیا و کوشتنی ژنانیان ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کرا.
ئەم چالاکییە لە چەندین وڵاتی ئەوروپادا ڕێکخرا، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاش بە پێشەنگایەتی کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەتوانرا ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان بەشداربن، تەنها ٥ ژن لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیادا بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و دۆسیەی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی کوردان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە رادەستی وەزارەتەکە کرا.
هاوکات لە هۆڵەندا بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە تەنها بەیاننامە دەخوێندرێتەوە، لە شاری کۆڵن'یش ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨:٠٠ بەکاتی ئەوروپا بەیاننامەیەک دەربارەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەخوێندرێتەوە.
ت.پ