کەنەکە لە ڕۆژئاوا: پێویستە لایەنەکان هەڵمەتی میدیایی دژی یەکتر ڕابگرن

دیالۆگی کەنەکە-رۆژئاوا دوێنێ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، وەک ئەنجام بڕیاردرا کە شەڕی کورد بە کورد حەرام بکرێت و بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد، ڕێگە لە دەستتێوەردانی دەوڵەتی تورکیا بگیرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ کۆنگرەی تەنەوەیی کوردستان-کەنەکە لە ڕۆژئاوا، دیالۆگێکی بە دروشمی "بە یەکێتیی نەتەوەیی، داگیرکاریی تێکدەشكێنین و ڕێگری لە شەڕی ناوخۆ دەکەین" ڕێکخست تێیدا حزبە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆمەڵە کلتورییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، کەسایەتیی ئاینی، کەسایەتیی نیشتمانی و سەرۆك هۆزە کوردەکان ئامادەبوون، جگە لە ئەنەکە و پەدەکەسە کە ئامادەییان دەرنەبڕی لە بەشداریکردن، سەرەڕای بانگهێشت کردنیان.

 

دوای تەواوبوونی دیالۆگەکە، وەک ئەنجام بە چەند بڕیارێک کۆتایی بە دیالۆگەکە هات، کە تێیدا هاتبوو:

-پێویستە هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم دیالۆگی کورد و کورد لاببرێن .

-هۆکارەکەی هەرچییەک بێت، شەڕی کورد لەگەڵ کورد حەرم بكرێت.

-بۆئەوەی شکست بە داگیرکاری بهێنرێت و دەستێوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری ناوخۆی کوردستان بوەستێنرێن، پێویستە پێگەی گشتیی کوردستان، بەهێز بکرێت.

پێویستە ڕێکكەوتنەکانی کورد و کورد جێبەجێ بکرێن، بەتایبەتی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٨٢ بۆ ڕێگریکردن لە شەڕی کورد و کورد.

داوا لە لایەنە کوردستانییەکان دەکەین، هەڵمەتی میدیایی لە دژی یەكتر ڕابگرن.

دەبێت هەموو ناكۆكییەك بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت .

-بۆ پاراستنی گەلی كورد، بانگ لە برایان لە پەدەكە دەکەین، کە هێزی خۆیان نەنێرنە ناوچەكانی شەڕ.

بۆ پاراستنی دەستکەوتەكانی گەلی کورد، پێویستە بە زووترین کات کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ببەسترێت.

لە کۆتایشدا بڕێاردرا کە  کەنەکە-ڕۆژئاوا، شاندێك پێکبهێنێت بۆئەوەی پەیامەكانی وۆركشۆپی دیالۆگ بگەیەنێت بە هەمووو لایەنەكان.

 

ت.پ