ڕێکخراوی سارا پشتگیری لە ژنان دەکات کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە
ئارزو تەمۆ، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سارا ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوەریا ڕووبەڕووی هەڕەشەی دیجیتاڵی دەبنەوە و ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی خۆکوشتن و وتی" نابێت ئەو ژنانە بترسن، پێویستە بێنە لای ئێمە، ئێمە پاڵپشتی دەروونییان بۆ دابین دەکەین.

نەغەم چاچان
قامیشلۆ-لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ژنان دەستکەوتی گەورەیان لە بەرگرییەوە تا سیاسەت و ئابووری بەدەستهێناوە، خەباتی ژنان بۆ گۆڕینی بیرکردنەوەی باڵادەستی پیاوان بەردەوامە، ڕێکخراو و دامودەزگاکانی ژنان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی گۆڕانکاری لە ڕێگەی ڕاهێنان و پانێڵ و سیمینار و هۆشیارکردنەوە هەوڵ دەدەن ڕێگری لە توندوتیژی دژی ژنان بکەن. ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سەبارەت بە هەوڵەکانیان دژی توندوتیژی و هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ ئاژانسەکەمان زانیاری دا.
ڕێکخراوەکانی ژنان پاڵپشتی ڕاوێژکاری دەرەکی پێشکەش بە ژنان دەکەن
ئارزو تەمۆ لەسەر کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی سارا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان پارێزگاری لەو ژنانە دەکەن کە تووشی توندوتیژی دەبنەوە، هەروەها ئەو ژنانەی دەکوژرێن و دەستدرێژییان دەکرێتە سەر و هەڕەشەیان لێدەکرێت دەچنە ناو ڕێکخراوی سارا، چەندین سیمیناریان لەسەر یاسای خێزان و توندوتیژی پێشکەش کردووەو وتی: لە نێوان ئەم سیمینارانەدا بروشورمان دابەشکرد، لە ڕێکخراوی سارا ڕاوێژکاری دەروونی هەیە، زۆرێک لە ژنان پێویستیان بە پاڵپشتی دەروونی هەبوو، کۆبوونەوەی پاڵپشتی دەروونی بۆیان ئەنجامدرا، زۆرێک لە ژنان پێویستیان بە پزیشک هەبوو، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ دامەزراوەی ژیان هەبوو، ئەو ژنانەی کە هەڕەشەیان لێدەکرێت، یان لەلایەن خێزانەکەیانەوە یان لەلایەن هاوژینەکانیانەوە. پەیوەندیمان لەگەڵ ماڵی ژنان و دەستەی ژنان هەیە، ئێمە لە ماڵی پاراستن دامانناوە و پاراستمان لە کوشتن، خێزانەکان ئامادە دەکەین و گفتوگۆیان لەسەر دەکەین، زۆرجار بابەتەکان بە هەڵە تێدەگەن و هاوسەنگی لە نێوانیاندا دروست دەکەین.
"کۆمیتەیەک پێکهێندراوە"
ئارزو تەمۆ ڕوونیشیکردەوە، زۆرێک لە ژنانی گەنج کە بەشێوەی دیجیتاڵی هەڕەشەیان لێکراوە، لە ماڵەوە هەڵدێن و دێنە ڕێکخراوی سارا بۆ پاراستن، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم ژن و کچانەی بە شێوەی دیجیتاڵی هەڕەشەیان لێدەکرێت، نەیانزانیوە چۆن خۆیان بپارێزن، بەدواداچوونمان کرد و بینیمان ئەو ژنانەی وێنە و وێنەکانیان بۆیان نێردراوە هەموویان فۆتۆشۆپ کراون، بەو پێیەی ماڵی پاراستن سەر بە ئەنجومەنی ژنانە، ئێمە پەیوەندیمان پێوە کردوون بۆ گفتوگۆکردن و کۆمیتەیەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی هەڕەشەکان پێکهێندراوە.
"هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنی ژنان هەڕەشەی دیجیتاڵییە"
ڕوونی کردەوە کە سەرەتا خێزانەکانیان بانگهێشت دەکرد و گفتوگۆیان لەگەڵ دەکردن وتی: ئەم کەموکوڕییە ئەوەندە گەورە نەبووە، ڕێککەوتن لە نێوان ژنان و خێزانەکاندا کرا، بەڵێنێکی نووسراویش لەلایەن خێزانەوە درا بۆ زامنکردنی سەلامەتی ژیانی ژنەکە. زۆرێک لە کێشەکانی لەو جۆرە چارەسەر کران و ژنان پارێزراو بوون. لەم دواییانەشدا بەدواداچوونمان بۆ چەندین حاڵەتی توندوتیژی کردووە، هۆکاری سەرەکی کوشتنی ژنان هەڕەشەی دیجیتاڵییە.
"هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دەستیپێکردووە"
ئارزو تەمۆ ڕایگەیاند کە لە سەرەتای مانگی تەمووزدا هەڵمەتێکی هاوبەش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو و ئامانجی ئەم هەڵمەتەی بەم شێوەیە ڕوونکردەوە: ئامانجمان لەگەڵ ئەم هەڵمەتە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە هەڕەشەیان لێدەکرێت، هەڵمەتێکمان دەستپێکرد بە دروشمی "دەستدرێژیکردنە سەر تاوانە، نابێت ئێوە بەشداربن لە پەردەپۆشکردنی"، ئەم هەڵمەتە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت. ئەم هەڵمەتە لە کۆبانێ تا ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بەردەوام دەبێت.
"ڕووکردنە بۆ ڕێکخراوی سارا و ڕێکخراوەکانی ژنان"
ئارز تەمۆ ڕایگەیاند کە بانگەوازەکەیان وایکردووە دایکان زیاتر ئاگاداری پرسی منداڵەکانیان بن، هەر ژنێک هەڕەشە یان دەستدرێژی بکرێتە سەر، پێویستە ڕوو لە ڕێکخراوی سارا بکات وتی: بانگەوازی ئێمە بە تایبەتی بۆ کچانی گەنجە، چونکە ڕووبەڕووی هەڕەشەی دیجیتاڵی دەبنەوە، ئەوانەی تووشی ئەو جۆرە شتانە دەبن، نابێت شەرم بکەن یان خۆیان بشارنەوە، بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن سزا بدرێن، وەک ڕێکخراوی سارا هەمیشە ئامادەین هاوکاری و پاراستنی ژنان بکەین.